یا کوردستان یا نەمان!
هۆشیار عەبدوڵڵا
PM:12:40---03-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 589 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

خۆشویستنی وڵاتەکەت،نەتەوەکەت،کێشەی میلەتەکەت شتێکە و ئەوەی ناوی نراوە کوردایەتی شتێکی ترە .

کوردایەتی وەک چەمک، وەک ناوەرۆک ئەو پەردە ڕەشەیە کە حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم هەمو ناشیرینیەکانیان لە ژێردا شاردۆتەوە و وایان لە هاونیشتیمانی کورد گەیاندوە کە کوردایەتی واتا داکۆکی لەمافەکانی ئەو ، لە کاتێکا کوردایەتی واتا بردنی مافەکانی هاوڵاتی بۆ حزب بۆ گروپێکی بچوک بۆ خێزانە سیاسیەکان .

وەک چۆن عروبەی عەرەبی کۆمەڵێک نیڤامی سیاسیی دیکتاتۆر و شمولیی چونیەکی بەرهەمهێنا.

وەک چۆن عروبە بەناوی داکۆکی لە قەومیەتی عەرەبەوە هەمو مافەکانی مرۆڤی عەرەبی برد بۆ سەرۆک و گروپ و خێزانە سیاسیەکان.

وەک چۆن عروبە هۆشیاری ساسیی و فکری و کۆمەلایەتی لە دونیای عەرەبیدا لە داردا.

کوردایەتیش کە کۆپی پەیستی عروبەی عەرەبیە کۆمەڵیک حزبی هاوشیوەی یەکی شمولی و نادیموکراتی بەرهەمهێناوە کە هەمویان دوروی دراوێکن.

هەر کوردایەتیشە کۆمەڵگەیەکی ئەوتۆی بەرهەمهێناوە کە خەڵک لای ئاسایی بێت خۆفرۆشێک باسی نیشتیمانپەروەی بۆ بکات.

کۆمەڵگەی کوردستانی هەر ئاستێکە ئەمڕۆ ، باشە یان خراپ ، بەرپرسیارە یا ن ئیهمال ئەوە هی ئەو پەرەوەردە سیاسیەیە کە کوردایەتیی و ماکینە ئیعلامیەکەی نزیکەی سەدەیەکە بڵاویدەکاتەوە.

نیشتیمانپەروەری،هاونیشتیمانێتی،داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤی کوردستانی کۆمەڵێک بەهای بەرزی ئینسانیی باڵان و جیان لەو بازرگانیەی بە خوێن و ژیان و گوزەران و مافەکانی خەڵکی هەرێمەوە دەکرێت و پێی دەڵێن کوردایەتی.

هیچ پێناسەیەکی کوردایەتیم وەک ئەو قسەیەی هاوڵاتیەک لا جوان نیە کە بۆ یەکێک لە شاشەی تیڤیەکان وتی ؛((وەختی خۆی ئەمانە دەیانگوت یان کوردستان یان نەمان،کوردستانەکەیان بۆ خۆیان هەڵگرت و نەمانەکەش بۆ خەڵک )).

بەهەزاران هەزار لاوی کوردستان بونە قوربانی پرسێکی ڕەوا،ئەنجامەکەی ئەوەبو خوێن و فرمێسک وخەباتی گەلێک دزرا، بەلارێدا برا ، دواتر گەیەنرا بە بێهیوایەکی قوڵ و شکستێکی گەورە لە هەمو رویەکەوە.

هەر حزبێک، هەر گروپ و جوڵانەوەیەکی سیاسیی ، بچێتەوە سەر ئەو فکرە نەژادیە نا نیشتیمانیە، پێی خۆش بێت یان نا ، بزانێ یان نا دەبێتە کۆپیەکی هاوشیوەی ئەو حزبە شکستخواردوانەی تەزویر هێشتونیەتەوە نەک دەنگی خەڵک .

هەرێم و خەڵکەکەی پێویستیان بە فکرێکە نیشتیمانسازی و هاولاتیبونیان لەپێناو ژیاندا فێربکات.

کاتیەتی کوردستان و ژیان ئامانج بێت،نەک خۆکردنە قوربانی کاستێکی سیاسیی بازرگان.

بێ جێهێشتنی ئەوە درۆ گەورانەی ناویان نراوە داکۆکی لە مەفی خەلکی کوردستان ناتوانین لە ئێستا باشتر بژین.

تۆی هاوڵاتی ئاسایی و بەستەزمان ، کاتێک نەوتدزین و داهاتی ناوخۆ دزین و شەری ناوخۆ و تاڵانی وڵاتەکەت هەموی ناوی (کوردایەتیە) و تۆش هێشتا ئەو کوردایەتیە بە پیرۆزی ئەزانی ، پیرۆزت بێت و خێری لێ ببینی.





یا کوردستان یا نەمان!
گۆڕان بۆ بەشدار نیە؟
یا کشانەوە یا ئۆپۆزسێۆن بون
دەربارەی پەیوەندی نەوشیروان مستەفا و گۆڕان
بارزانی لەشەرحی حاڵی خۆیدا
مەرجمان نیە، پڕۆژەیەکی نیشتیمانیمان هەیە
خەمی بارزانیتە یا پەرلەمان ؟!
کێ سەرکردەیەکی عەقڵانیە ؟
هێشتا لە کوێتانە!ئاشکرا کردنی پیلانێکی ژوری عەمەلیاتی پارتی دژی گۆڕان
لە پاڵ سوپاسگوزاریماندا ، چەند قسەیەک
نە موجامەلە ڕێزە، نە ڕاشکاوی توندوتیژیە
حەوتی حوزەیران بە تامی سی حوزەیران
کۆتایی تراژیدیی پاڵەوانەکان
بیرهێنانەوەیەکی گرنگ، کۆبونەوە لە پێناوی چیدا ؟!
‌بۆ ساڵیادی تیرۆرکردنی، سەردەشت عوسمان
123456

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە