خـودا چیە..؟!
دانــا زەنــدی
PM:01:55---16-07-2018
ئه‌م بابه‌ته 1114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەمووكات دوگمەیەك هەیە ژوورە تاریكەكانی پێ‌ رووناك دەكەیتەوە، بەڵام هەرگیز، هیچ دوگمەیەك نیە ژوورە رووناكەكان تاریك بكات، تەنها بەرگرتن نەبێت لەو سەرچاوەیە كە ژوورەكەتی پێ‌ رووناكبووە. واتە بەردەوام دەتوانیت، بەهەر هۆكارێكبێت (كارەبا، ئاگر، تیشكی هەتاو) شوێنێكی تاریك رووناك بكەیتەوە، بەڵام هەرگیز هیچ سەرچاوەیەك نیە شوێنێكی رووناك تاریك بكات. كەواتە بەردەوام دەشێت هۆكارێك بدۆزیتەوە بۆ رووناككردنەوە، بەڵام هیچ كات هۆكارێك نیە بۆ تاریككردنی شوێنێكی رووناك. واتە لەگەردووندا تەنها سەرچاوەی رووناكی بوونی هەیە، تاریكی سەرچاوەی نیە. ئەمە یاسای گەردوونە.
ئاشكرایە رووناكی هەرچیەكبێت سەرچاوەكەی خۆی لەخۆیدا ووزەیە. هەروەك زانستی فیزیكیش یەكلای كردووەتەوە كە سەرچاوەی هەربوونێك لەگەردووندا ووزەیە و هیچ ووزەیەكیش نیە تاریكی ببەخشێت یاخود تاریكی بەرهەمبهێنێت، ئەمش واتە تاریكی بوونی نیە، چونكە تاریكی شتێك نیە بنەمای هەبێت لەگەردووندا. بۆیە ئەو تاریكیەی كەهەست بەبوونی دەكەین تەنها لەنەمانی رووناكیەوە دروستدەبێت. كەواتە هیچ سەرچاوەیەك نیە بۆ تاریككردن، تەنها رێگریكردن لە رووناكی تاریكی دەهێنێتەكایەوە. ئەمەش چونكە بۆشایی گەردوون تاریكاییە، گەردوونیش كە بریتیە لە سەدان ملیۆن گالاكسی (مجرە) و هەر گالاكسیەكیش لە ملیارەها كۆمەڵەی خۆر پێكهاتووە (ئەستێرەكان (خۆرەكان) و هەسارە و هەسارۆچكەكان) و ووزە سەرچاوەی بوونیانە و لە تاریكی بۆشایی گەردووندا مەلەدەكەن. بەمجۆرەش خۆرەكانن سەرچاوەی ووزەی گەرمی و رووناكی گەردوونی.
دیارە ئەم كورتە شیكردنەوە زانستیەی سەرەوە لۆژیكێكی زانستی فەلسەفەیییە بۆ بوونی دژەیەكەكان لەبووندا یاخود لە گەردووندا. بۆیە دەكرێت هەرلەم سۆنگە لۆژیكیەشەوە بڕوانینە سەرجەم دژەیەكەكان لەبووندا كە واتای ژیانیان بەهەبووەكان بەخشیوە. بۆنموونە خێر و شەڕ، شەڕ هیچ بنەمایەك یاخود سەرچاوەیەكی نیە لە گەردووندا، بەبوونی خێر شەڕ بوونی نابێت، تەنها بەنەمانی یاخود لاوازبوونی خێر شەر دەردەكەوێت. بەهەمان شێوە نەخۆشی و تەندروستیش هەروایە، تەندروستی بنەمای هەیە بەڵام نەخۆشی هیچ سەرچاوەیەكی نیە، تەنها نەمانی تەندروستیە نەخۆشی دێنێتە كایەوە. هەروەها بەنەمانی ئازادی كۆیلایەتی دێتەكایەوە، بەلاوازكردن و نەهێشتنی خۆشەویستی رق دێتەگۆڕێ‌....هتد. ئەڵبەتە هەر لەسەر ئەم بنەمایەشە لەئەنجامی بیركردنەوە و لێكدانەوەی مرۆڤەكانەوە بۆ سیستەمی گەردوون و یاساكانی سروشت، لەڕیگەی ئایینەكانەوە، بیرۆكەی ئاهورامازاد و ئەهریمەن (خودا و شەیتان) لەخەیاڵی مرۆڤەكاندا چەكەرەی كردووە.
یاسایەكی فیزیكی گەردوونیش پێمان دەڵێت "ووزە نەدروست دەبێت و نەلەناویش دەچێت"، ئەمەش واتە گەردوون خۆی لەخۆیدا بریتیە لە ووزە، كەواتە بەپشتبەستن بەیاسا فزیكیەكان ئەم هاوكێشەی بوونە بەمجۆرەیە: گەردوون سەرچاوەی ووزەیە و ووزەش سەرچاوەی بوونە، بەلەجیاتی دانان، گەردوون دروستكەری هەرشتێكە لەم بوونەدا. ئەمەش واتە بوون لەم سروشتەدا هەتا هەتاییە و بێكۆتایە، چونكە ووزە لەناوناچێت و سەرچاوەی هەر بوونێكیشە، بۆیە هەرشتێك لەجۆر و شێوەیەكەوە بۆ جۆر و شێوەیەكی دیكە دەگۆڕێت بەڵام هەرگیز لەناوناچێت.
كەواتە بەم شیكاریە، پێموایە دەكرێت بگوترێت كە خودا چاوگی ئەم ووزەیەی گەردوونە كە بەبێ‌ ئەو هیچ شتێك بوونی نابێت. بەواتایەكیتر ناخی هەر شتێك لەم بوونەدا بریتیە لە ووزە، كەواتە هەرشتێك لەم گەردوونەدا بەشێك لەو ووزە گەردوونیە لەخۆدەگرێت، یاخود بەهۆی بەشێك لەو ووزە گەردوونیەوە بوونی هەیە، بەم تێگەیشتنەش دەشێت ئەو چەمكی خودایە بریتیبێت لە چاوگی ئەم ووزە گەردوونیە. هەروەها پێدەچێت ئەو شتەش كە پێی دەگوترێت ((گیان یاخود روح)) بریتیبێت لەو ووزە گەردوونیە، كاتێك كە لە جەستەی هەر گیاندارێك دەردەچێت ئیدی ئەو گیاندارە كۆتایی بەبوونی دێت وەك جەستە، بەڵام ووزەكەی لە گەردووندا هەردەمێنێت و لەناوناچێت.






سەد رەحمەت لە كفندز..!
دەردە دڵ و پێشنیارێك بۆ (ی.ن.ك)
سەردەمی نوێ‌ و كارەكتەرە نوێكانی (ی.ن.ك)
سەفین لەبندێ‌ و یەكێتی لەبن نایەت
سەرنجێك سەبارەت بە (ی.ن.ك)
خـودا چیە..؟!
چاكسازی خوازەكان و دۆزی كەركوك
پەیامێكی كەركوكیانە بۆ (ی.ن.ك)
كەركوك و یەكێتی
بەهـاری یەكـێتی
كوردستان لە پرۆسەی بەشكردنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا
عەفرین كەركوكە
فەزای دیموكراسی و حزبی نوێ‌
كــورد و سیاســەت
نامەیەكی كراوە بۆ بەڕێز دادە هێرۆ، یەكێتی نیشتیمانی و ویستی كوردایەتی
12

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە