سەردەمی نوێ‌ و كارەكتەرە نوێكانی (ی.ن.ك)
دانــا زەنــدی
PM:12:14---09-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 401 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

پاش ململانێیەكی زۆری حزبیانە و رێككەوتنی جۆراوجۆری ژێربەژێری پارت و قەوارە سیاسیە كوردستانی و عیراقیەكان بەسەرپەرشتی و چاودێری پشتپەردەی لایەنە ئیقلیمیەكان و نێودەوڵەتیەكانیش لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق كە بێگومان بەرژەوەندیە چارەنوسسازەكانی لایەنە بەشداربووەكانی ئەم گەمە سیاسیە تایتڵی ئەم كێبڕكێیە بوو، دەرئەنجام لەبەرژەوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بوو.
لێتانی ناشارمەوە من خۆشحاڵم بەم دەرئەنجامە، ئەم خۆشحاڵ بوونەشم نەلەخۆشەویستی یەكێتیەو نەلەڕقی ركابەرەكانیشیەتی. بەڵكو بۆئەوەیە كە لەپاش ماڵئاوایی كردنی (مام جەلال)ەوە (یادی بەخێر)، پێموایە ئەمجارەیان یەكەمجارە بڕیاردەرانی (ی.ن.ك) لەسەر بڕیارێكی راست و دروست هاوڕابن.
ئاشكرایە یەكێتی نیشتیمانی یەكێكە لەحزبە گەورەكانی كورد كە هەم لەكوردستان و هەم لەعیراق و هەم لەناوچەكەشدا سەنگی تایبەتی خۆی هەیە. بۆیە ئەگەر ئەم حزبە هەرەس بەزێنە، لەگۆڕەپانی سیاسی عیرقدا هەنگاوێكی باش بنێت، بێگومان لەبەرژەوەندی هەموو گەلی كورد دەبێت، دیارە ئەمەش مایەی خۆشحاڵی هەموو كوردێكی نیشتیمان پەروەردەبێت، نەك حزب پەروەر.
ئێستاش پێویستە ئەوە روونبكەمەوە كە بۆچی و چۆن ئەم هەنگاوەی (ی.ن.ك) بەئەرێنی دەزانم. ئەنجومەنی سەركردیاتی یەكێتی بەكۆی دەنگ (د.بەرهەم)یان دیاریكرد بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق كە پشكی كوردە لەچوارچێوەی ئیدارەی كۆماری فیدرالی عیراقدا. بەڕای من ئەمەش بڕیارێكی ژیرانەبوو، زۆر لەجێی خۆی بوو، بەڵگەشم بۆ ئەم بۆچوونەم، دەرئەنجامی رێژەی دەنگەكانە لە هۆڵی پەرلەمانی عیراق بۆ ئەم كاندیدەی (ی.ن.ك) بەرامبەر بە ركابەرەكانی بەجیاوازیەكی زۆر لەدەنگەكان. ئەوەی جێگەی سەرنجە لەم پرۆسەیەدا ئەوەیە كە دەنگەكانی ئەم كاندیدەی یەكێتی تەنها لەلایەن حزبێك یان قەوارەیەك، یان چەند حزب و قەوارەیەكەوە نەبوو، بەڵكو سەر جەم لایەنە سەرەكیەكانی عیراق (كورد، شیعە، سونە) دەنگی زۆرینەیان بۆ (د.بەرهەم) بوو، رازی بوون بەوەی كە كاندیدەكەی (ی.ن.ك) ببێت بەسەرۆكی كۆمارە فیدرالیەكەیان. بۆیە لێرەدا نامەوێت ئاماژە بە توانا سیاسی و دبلۆماسی و زمانە پاراوە راگەیاندنكارانەكەی (د.بەرهەم) بكەم كە وەك دەوڵەتمەدارێك و دبلۆماتكارێكی كوردستانی و عیراقی ناسراوە، چونكە ئەمە نەمەبەستی گوتارەكەمە و نەپیاهەڵدانیش پسپۆری منە، هەرچەندە كە ناشبێت ئەم توانستانەی نادیدە بگیرێت.
ئەگەر هەندێك بەوردی بڕوانینە ئەم كۆدەنگیەی سەركردایەتی یەكێتی كە پێشتر ئاماژەم بۆ كردووە، لەدووتوێیدا تارمایی كەسایەتیەكی كاریزمایی نوێ‌ بەدی دەكەین كە ئەندازیاری تۆكمەكردنی یەكڕیزی (ی.ن.ك)ە و یاریزانێكی بوێر و خاوەن دیدگایەكی قوڵی گۆڕەپانی سیاسی هەرێم و عیراقیشە. دیارە ئەم كەسایەتیە نوێیە لە یاریگای سیاسەتدا، بەڵام بەهۆی بڕیارە یەكلاكەرەوەكانیەوە، لەناوەوە و لەدەرەوەی یەكێتیشدا، هەم دۆست و هەم دوژمنێكی زۆری بۆ دروست بووە، بڕیارەكانی ئەم زاتە كە جەرگبڕە بۆ نەیارەكانی و مایەی خۆشحاڵیشە بۆ دۆستەكانی، لەگەڵ ئەوەی لەسەرەتاوە جۆرێك لە كەم ئەزمونی و سەركێشی پێوەدیارە، لەكوتاییدا ژیری و پڕئەزمونی بڕیارەكە خۆی دەسەپێنێت. بۆیە لێرەوە بەنەیارانی دەڵێم، بوێری و تێڕوانینە قوڵەكەی ئەم كارەكتەرە بەهەند وەربگرن، بەكەمی مێژووەكەی لەبواری سیاسەتدا تێمەكەون. كورد دەڵێت (گیا لەسەر بنجی سەوز دەبێت).






سەردەمی نوێ‌ و كارەكتەرە نوێكانی (ی.ن.ك)
سەفین لەبندێ‌ و یەكێتی لەبن نایەت
سەرنجێك سەبارەت بە (ی.ن.ك)
خـودا چیە..؟!
چاكسازی خوازەكان و دۆزی كەركوك
پەیامێكی كەركوكیانە بۆ (ی.ن.ك)
كەركوك و یەكێتی
بەهـاری یەكـێتی
كوردستان لە پرۆسەی بەشكردنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا
عەفرین كەركوكە
فەزای دیموكراسی و حزبی نوێ‌
كــورد و سیاســەت
نامەیەكی كراوە بۆ بەڕێز دادە هێرۆ، یەكێتی نیشتیمانی و ویستی كوردایەتی
عەفرین دەستەخوشكی كەركوكە
ئایا تۆی مرۆڤ ئازادیت یان كۆیلە؟
12

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە