سەد رەحمەت لە كفندز..!
دانــا زەنــدی
AM:11:57---18-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ئەگەر بمانەوێ‌ و نەمانەوێ‌ لەم نیشتیمانە پڕ لەقەیرانەدا، بۆ هەر كێشەیەكی كەسی خۆشمان، دەبێت شیكاری بۆ بارەسیاسیەكەی ووڵات و حەز و میزاجی سیاسەتمەدارە دەستڕۆیشتووە بەڕێزەكانمان بكەین. بۆیە هەركەسێكمان، بێئەوەی دركی پێبكەین، بووین بە شیكاركاری سیاسی...!! هەربۆیەشە زۆرینەی تاكەكانی ئەم كۆمەڵگا سەرلێشێواوە، لەهەموو چین و توێژەكانی، بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجە دوور و نزیكەكانیان، خۆیان لە حزبەكان بەگشتی و بەتایبەتیش حزبە دەسەڵاتدارەكان نزیك دەكەنەوە. بەمجۆرەش حزبە سیاسیەكان لەجیاتی ئەوەی هۆكاربن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە باڵاكانی گەل و نیشتیمان، بوونە بە هۆكارێكی كاریگەر بۆ گەیشتن بە ئامانج و بەرژەوەندیە تاكە كەسیەكان.

دیارە ئەم بارودۆخە شێواو و لنگەوقوچەش، مودێلێكی سەیروسەمەرەی لە سیاسەتكردن و ئیدارەكردنی ووڵاتی هێناوەتەكایەوە، بێگومان توێژێكی عەجایەبیش لە كاربەدەستان ئەم سیاسەت و ئیدارەیە دەبەنبەڕێوە. هەروەك پێشتر ئاماژەم بۆكردووە، شوكر هەموو ووشیارین و لەسیاسەت دەزانین و هەموو تێدەگەین چ دەگوزەرێت، بۆیە درێژە بەم باسە نادەم. ئەوەی مەبەستمە لێرەدا، تێڕوانینە لە هۆكارەكانی گەیشتن بەم دەرئەنجامە كە بەڕای من وەك سیحر وایە. دەستێكی نادیار بۆزۆرینەی خەڵك، زۆر پسپۆرانە و لێزانانە تێكیدەدات و هەرچی داهاتی ئەم نیشتیمانەیە كۆنتنڕۆڵ دەكات و بەو داهاتە زۆرەش نرخی هەركەسێك دیاریدەكات لەوانەی كە ئەم سیاسەت و ئیدارە سەقەتە دەبەنبەڕێوە..!

باسی سواوی ناو كۆمەڵانی خەڵكیش بەگشتی بریتیە لە باسكردن لە گەندەڵی دوو حزبی دەسەڵاتدار و بەبنەماڵەكردنی حزبە دەستڕۆیشتووەكان و لاوازی یاخود نەبوونی هێزی ئۆپۆزسیۆن. بەڵام بەڕای من بارودۆخە راستەقینەكە و ئەوەی كەدەگوزەرێت زۆر لەوە ئاڵۆزتر و ترسناكترە. پێموایە تەنانەت خودی ئەو دوو بنەماڵە دەسەڵات بەدەستە و حزبەكانیان و هێزە سەربازیەكانیشیان، گیرۆدەی ئەو دەستە سیحریەن كە بەئارەزووی خۆی گەمە بەچارەنوسی ئەم گەلە دەكات.

دڵنیام زۆر كەس لەم بۆچوونەم واتێدەگەن مەبەستم لەدەستی دەرەكی بێت كە بۆ بەرژەوەندی خۆی كاردەكات. مەخابن وانیە، خۆزگە وابووایە، هەندێك جار ئەم گروپەی كە خاوەنی ئەو دەستە ئەفسوناویەن، تەنانەت گەر بۆیان بلوێت رووبەڕووی پلانەكانی زلهێزە دەرەكیەكانیش دەبنەوە لەناوچەكەدا، ئەگەر ببێتە مایەی دڵەڕاوكێ‌ بۆ ئەوان و بەرژەوەندیەكانیان بخاتە خەتەرەوە. لەكۆتاییشدا رێزی زۆرم هەیە بۆ ئەو كەسانەی كە خۆیان نمایش نەكردووە لەم بازاڕە قێزەونەدا، بەتایبەت ئەوانەی لەناوەندی بڕیاردان، جێگەی هیوان.






سەد رەحمەت لە كفندز..!
دەردە دڵ و پێشنیارێك بۆ (ی.ن.ك)
سەردەمی نوێ‌ و كارەكتەرە نوێكانی (ی.ن.ك)
سەفین لەبندێ‌ و یەكێتی لەبن نایەت
سەرنجێك سەبارەت بە (ی.ن.ك)
خـودا چیە..؟!
چاكسازی خوازەكان و دۆزی كەركوك
پەیامێكی كەركوكیانە بۆ (ی.ن.ك)
كەركوك و یەكێتی
بەهـاری یەكـێتی
كوردستان لە پرۆسەی بەشكردنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا
عەفرین كەركوكە
فەزای دیموكراسی و حزبی نوێ‌
كــورد و سیاســەت
نامەیەكی كراوە بۆ بەڕێز دادە هێرۆ، یەكێتی نیشتیمانی و ویستی كوردایەتی
12

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە