نیو ملێون حه‌رام خۆر!
د.حلمی ڕه‌سوڵ ڕه‌زا
PM:02:58---04-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 719 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

داتاكان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، حكومه‌تی عێراق بۆیه‌ ناچنه‌ ژێر باری نه‌ناردنی مووچه‌ی مووچه‌ خۆرانی  باشوری كوردستان به‌هۆی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی خه‌ڵكیه‌ كه‌ له‌ خۆراو بێ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تاكانی فه‌رمانی دامه‌زراندیان هه‌بێت، به‌ پاره‌یه‌كی قه‌به‌ خانه‌نشین كراون، و هیچ ته‌وقیفاتێكی خانه‌نشینییان له‌ ماوه‌ی ساڵانی خزمه‌تییاندا لێ نه‌بڕاوه‌، واته‌ بێ بنه‌مان. هه‌ندێكیشیان ئه‌صله‌ن ناویان نییه‌و له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌ ناوی وه‌همییان بۆ تۆماركراوه‌، و پاره‌كه‌ ده‌چێته‌ گیرفانی ئه‌وانه‌وه‌.. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وانه‌ی له‌ چه‌ندین شوێنی حزبی و حكومی مه‌كره‌مه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌زاجی لێپرسراوه‌ نابه‌رپرسه‌كانی ئه‌م وڵاته‌..
مه‌به‌ستمه‌ بێژم، هه‌ر لایه‌ك له‌و حزبه‌ حوكمڕانانه‌ بیانه‌وێ ده‌ست بۆ ئه‌و كه‌یسه‌ به‌رن، ئه‌وا ده‌ست بۆ مه‌رگی خۆیان ده‌به‌ن، چونكه‌ زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ مووچه‌ خۆری ده‌نگده‌ری چوار ساڵ جارێكن، و چاكسازی له‌و دۆسیه‌دا تا راده‌یه‌كی زۆر بۆته‌ مه‌حاڵ.. ئه‌مه‌ وه‌كو ده‌سه‌ڵات، و ده‌سه‌ڵاتی یاساییش ناتوانێ ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنێت، بۆیه‌ ده‌بێ بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ پیاوانی ئایینی بهێنرێته‌ نێو ئه‌و پرۆسه‌ چاكسازییه‌وه‌، به‌وه‌ی نه‌ریتی به‌رزی كوردایه‌تی كۆن رێگه‌ به‌ خواردنی نانێك نادات كه‌ به‌ حه‌رام په‌یدا كرابێ و ده‌رخواردی مناڵه‌كانی بدات، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌ ده‌ركردنی فه‌توایه‌كی ئایینی راسته‌قینه‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوه‌ ئاینیانه‌ی خۆیان به‌ ده‌سه‌ڵاتی ماڵباته‌كان نه‌فرۆشتوه‌، و ئه‌وه‌ رابگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و نایاساییه‌ بێ ده‌نگه‌، ئه‌وا ئاینی پیرۆزی ئیسلام، كه‌ ئایینی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌ ڕیگا به‌و دیارده‌یه‌ نادات و به‌ حه‌رام دێته‌ ئه‌ژماركردن.
ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ی، كێ شۆڕش راده‌گه‌یه‌نێ به‌رانبه‌ر نیو ملێۆن حه‌رام خۆر له‌ رووی ئاینیه‌وه‌، و نیو ملێۆن مشه‌خۆری یاسایی، پیاوانی ئاینی یان پیاوانی یاسایی، هه‌ڵبژارده‌كان كراوه‌ن ..؟






نهێنی مه‌ته‌ڵی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی ماڵباته‌كان، به‌ كێ هه‌ڵدێ؟
نیو ملێون حه‌رام خۆر!
شازاده‌كانی ماڵباتی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌توانن چاكسازیی ده‌ستپێبكه‌ن !
چاره‌نوسی رۆژئاوا له‌ لوتكه‌ی سوتشیدا!
ئاماژه‌كانی پشت چوار لێدوانی دوژمنكارنه‌ به‌رانبه‌ر به‌ كورد له‌ یه‌ك كاتدا!
به‌ره‌و مانگرتنی مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رتاسه‌ری
ئه‌و به‌غدایه‌ی هه‌میشه‌ هێلكه‌كانی بۆ ئێوه‌یه‌‌
مه‌رگی مام جه‌لال، یه‌كێتی ده‌كاته‌ ده‌واری شڕ..؟
گلۆپی سه‌وزی كه‌نداویه‌كان بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە