شیوه‌نی مه‌لا به‌ختیار ته‌نها بۆ پارتیه‌ !
د.حلمی ڕه‌سوڵ ڕه‌زا
PM:01:06---09-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 1589 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

1
له‌ پۆلی دووه‌می ناوه‌ندیه‌وه‌، رونتر له‌ ساڵی 1992 ه‌وه‌، نوسین و بۆچون و كاروكرده‌وه‌كانی مه‌لا به‌ختیار شه‌ن و كه‌و ده‌كه‌م و له‌ كۆرو كۆبونه‌وه‌كانیشیدا كه‌م و زۆر گفتوگۆمان كردوه‌.. ئه‌م موتابه‌عه‌ كردنه‌ی به‌رێزیان بۆ ئه‌وه‌بوه‌، یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی منه‌وه‌ سه‌رو كاری له‌گه‌ڵ نوسین و خوێندنه‌وه‌دا ده‌رده‌چێت و به‌هۆی ئه‌و پاره‌و پول و ئیمكانیاته‌ ماددی و مرۆییه‌ی له‌به‌رده‌ستییدا بوه‌، له‌ كایه‌ی رۆشنبیریدا كاری كردوه‌. ئێمه‌ش پێمان خۆش بوبێت یان نا، له‌ زانكۆ و په‌یمانگاو ئه‌و شوێنانه‌ی ئه‌و كۆڕی تێدا ده‌كرد و له‌و هێنان و بردنه‌دا گوێمان بۆ قسه‌كانی هه‌ڵخستوه‌، كه‌ زیاتر خۆی له‌ به‌ عه‌لمه‌نه‌ كردنی دام و ده‌زگا حزبی و حكومه‌یه‌كاندا ده‌بینیه‌وه‌..
2
ده‌رباره‌ی چاك و خراپی كه‌سایه‌تی ئه‌و به‌رێزه‌، ده‌بێ توێژه‌رێكی مێژوویی بێلایه‌ن بڕیاری له‌سه‌ر بدات، ئه‌ویش ده‌كه‌وێته‌ 30 ساڵ دوای مردنی به‌ پێی رێساو مه‌نهه‌جیه‌تی تاریخی، ئه‌ویش له‌ ئێستادا كاری به‌نده‌ نییه‌.. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ك چۆن به‌ڕێزیان رۆژانه‌ و مناگانه‌ و..تد قسه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كان، ئیمه‌ی موتابعی قسه‌كانییش مافی لێكدانه‌وه‌مان هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت قسه‌كردنی له‌سه‌ر دۆخی ئه‌مرۆی كوردستان و فرۆشتنه‌وه‌ی رابردوو به‌ هه‌ندێ له‌ براده‌ره‌كانی خۆی و ده‌رخستنی خۆی وه‌ك كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی و بێ ركابه‌ر له‌ كه‌نالێكی بێ ركابه‌ره‌وه‌.. له‌هه‌مان كاتیشدا هه‌ندێ جار ناهه‌قی ناگیرێ به‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و براده‌رانه‌ی له‌گه‌ڵیدابوون ئێستا پێگه‌و شوێنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ خۆیدا فه‌رقه‌كه‌ی ئاسمان و رێسمانه‌.. دیسان ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كاك به‌ختیار زیاتر مرۆڤێكی تیۆریه‌و نه‌یتوانیوه‌ تیۆره‌كانی و ئه‌وانه‌ی له‌كۆرو كۆبونه‌وه‌كاندا به‌ پێكه‌نین و ته‌ڵفیسیه‌وه‌ ده‌یڵێت، به‌ ملی مه‌ترێك بیكاته‌ كردار له‌ ژیانی خۆیدا..
3
خوێنه‌رو بینه‌ری كورد، ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی ئه‌و پیاوه‌ گه‌یشتۆته‌ قه‌ناعه‌تێك به‌رده‌وام ناوی له‌گه‌ڵ له‌ت له‌ت بوون و پارچه‌ پارچه‌ بوونی بیروراكاندا هاتوه‌، و كاركته‌رێكی بنچینه‌یی و سه‌ره‌كی بوه‌ له‌ لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی جه‌سته‌ی حزبێكی شۆڕشگێری خاوه‌ن چه‌ندین هه‌زار شه‌هیدی وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.. هۆكارێكیش بوه‌ له‌ به‌جێ هێشتنی چه‌ندین پیاوی ماندوو نه‌ناسی هاوڕێی و دائیمه‌ن محاوله‌ی ئه‌وه‌ی كردوه‌ به‌ قسه‌كانی زیاتر هاوڕێكانی ده‌رپه‌ڕێنی و پاشان به‌ ئاسانی شوێنی ئه‌وان پڕ بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ وه‌كو تاكتیك و مافی كه‌سی تا راده‌یه‌ك حه‌قی خۆیه‌تی، به‌ڵام وه‌كو دامه‌زراوه‌ و كاری رێكخراوه‌یی و ده‌سته‌ جه‌معی زیانی زۆری به‌ یه‌كێتی گه‌یاندوه‌..
4
بۆچونی كه‌سی خۆم، له‌ ئێستادا ئه‌وه‌یه‌، كاك به‌ختیار هیچ كێشه‌یه‌كی نیه‌ له‌ زیاتر په‌رته‌وازه‌ بوونی یه‌كێتی و به‌ كرده‌وه‌ش ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه‌، به‌راده‌یه‌ك تاكو یه‌كێتی لاواز بێت، ئه‌و پێگه‌ی خۆی زیاتر به‌هێز ده‌كات و به‌ره‌و كه‌سی یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌نێ، به‌ڵام دروست بوونی ره‌وت و قه‌واره‌ی نوێ، كه‌ مه‌ترسی زۆر جدی له‌سه‌ر ژیانی سیاسی هه‌ردوو حزبه‌كه‌و زیاتریش پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه‌، دام و ده‌زگا راگه‌یاندنه كاریگه‌ره‌كانی پارتی له‌ نمونه‌ی رووداو كه‌وتۆته‌ خزمه‌ت قسه‌كانی كاك به‌ختیاره‌وه‌ بۆ لێدانی قه‌واره‌ سیاسیه‌ دژه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ پاوانخوازه‌كان و به‌تایبه‌تیش دكتۆر به‌رهه‌م صالح، كه‌ سه‌ره‌رای تێبینیه‌كانی خه‌ڵكی له‌سه‌ری، به‌ڵام ئاماژه‌كان هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی پارتی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و به‌ناڕاسته‌خۆ ئه‌وه‌ ناشارنه‌وه‌ كه‌ ده‌نگیان بۆ لیسته‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ده‌بێت، و پارتیش ئه‌م دۆخه‌ نوێیه‌ی به‌ جدی وه‌رگرتوه‌، خۆشی له‌وه‌ به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێ وا خۆی ده‌ربخات كه‌ ترسی لێ نیشتوه‌، بۆیه‌ به‌ جۆره‌ها شێوه‌ كاك به‌ختیار به‌كار ده‌هێنێ بۆ لێدانی دكتۆر به‌رهه‌م. به‌كورتی ، مه‌ترسیه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر پارتیه‌، له‌سه‌ر یه‌كێتی نیه‌، چونكه‌ كاك به‌ختیار وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد به‌ ده‌ستهێنانی یه‌ك كورسیش له‌ پێگه‌ی ئه‌وان كه‌مناكاته‌وه‌، پارتیش كه‌ناڵه‌ راگه‌یاندنه‌كانی خۆی ده‌خاته‌ خزمه‌ت هه‌ركه‌سێك بۆ لێدانی ئه‌م ره‌وته‌ نوێیه‌، له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌و ترس لێنیشتنی پارتیشدا مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستپێكرد...






شیوه‌نی مه‌لا به‌ختیار ته‌نها بۆ پارتیه‌ !
نه‌ غه‌زه‌ نه‌ لوبنان ، گیانمان به‌ فیدای ئێران دروشمه‌ به‌هێزه‌كه‌ی شۆڕش !!
نهێنی مه‌ته‌ڵی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی ماڵباته‌كان، به‌ كێ هه‌ڵدێ؟
نیو ملێون حه‌رام خۆر!
شازاده‌كانی ماڵباتی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌توانن چاكسازیی ده‌ستپێبكه‌ن !
چاره‌نوسی رۆژئاوا له‌ لوتكه‌ی سوتشیدا!
ئاماژه‌كانی پشت چوار لێدوانی دوژمنكارنه‌ به‌رانبه‌ر به‌ كورد له‌ یه‌ك كاتدا!
به‌ره‌و مانگرتنی مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رتاسه‌ری
ئه‌و به‌غدایه‌ی هه‌میشه‌ هێلكه‌كانی بۆ ئێوه‌یه‌‌
مه‌رگی مام جه‌لال، یه‌كێتی ده‌كاته‌ ده‌واری شڕ..؟
گلۆپی سه‌وزی كه‌نداویه‌كان بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە