عێراق و كوردستان له‌لانكه‌ی شارستانیه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاتی غه‌ریبان
د.حلمی ڕه‌سوڵ ڕه‌زا
PM:12:20---06-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 223 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

عێراق و كوردستان وه‌ك دوو ناوه‌ندی شارستانی جیهانی، هه‌م زانستی شوێنه‌وارو هه‌میش زانسته‌ مرۆییه‌كانی تریش جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ پێش داهێنانی نوسین و پاش ئه‌و قۆناغه‌ش لانكه‌ پێگه‌یشتنی بیری مرۆڤ بوه‌و هه‌رچی ئه‌فسانه‌و داستان و بۆچونه‌كان هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی دروست بوونی ژیان و چۆنیه‌تی هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانی كه‌ رووبه‌رووی مرۆڤایه‌تی بۆته‌وه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌م وڵاته‌وه‌ بوه‌و پاشان ورده‌ ورده‌ شوێن و وڵاتانی تر زیاده‌یان خستۆته‌سه‌ر.
له‌ مێژووی پێنج هه‌زار ساڵی رابردووی عێراقدا هیچ كاتێك ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌م شوێنه‌ جوگرافیایه‌دا ژیاون و ده‌ژین ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ له‌ مێژووی هاوچه‌رخدا دۆخیان خراپ نه‌بوه‌ له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان، جا چ سیاسی بێت یان كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و رۆشنبیری. دیاره‌ هۆكاریش بۆ ئه‌م غلۆربونه‌وه‌یه‌ بۆ نزمترین ئاسته‌كانی ژیان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ كاره‌ساتی سروشتیه‌وه‌ نیه‌، خۆ ئه‌گه‌ر بڵێین جه‌نگه‌كانیش وڵاتی گه‌یاندۆته‌ ئه‌م ئاسته‌ ، ئه‌وا ئارگومێنتی زیندو دێته‌ به‌رچاو به‌وه‌ی وڵاتانی تریش توشی كاره‌ساتی جه‌نگیی ماڵوێرانكه‌ر بوون و هه‌ڵسانه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی له‌ عیراقدا ده‌گوزه‌رێ له‌ مێژوودا وێنه‌ی زۆر ده‌گمه‌ن و كه‌مه‌ یاخود هه‌ر نییه‌، هۆكاری یه‌كه‌م و كۆتاییش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته‌ ده‌ست و هه‌ندێكیان به‌ناوی ئایین و هه‌نده‌كه‌ی تریشیان به‌ناوی حوكمی مه‌ده‌نیه‌ته‌وه‌ وڵاتیان به‌ره‌و كه‌ناری مه‌رگ بردوه‌، و هه‌رچی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و رۆژئاواشه‌ به‌ ئه‌ركی ئه‌خلاقی خۆیان هه‌ڵناسن به‌وه‌ی هه‌رنه‌بێ و وه‌ك سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ته‌كانی كۆتایی حوكمی عوسمانی بیانخه‌نه‌ ژێر چاودێری خۆیان ، تا نوخبه‌یه‌كی ئیداری بتوانن جله‌وی ده‌سه‌ڵات به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی و دوور له‌و به‌ره‌ڵاییه‌ وه‌ربگرن. هه‌رچی ئه‌و ململانێیه‌ی له‌ نێوان كوردو عه‌ره‌ب، عه‌ره‌ب و عه‌ره‌ب ده‌گوزه‌رێ جگه‌ له‌ په‌یداكردنی پاره‌و لوشدانی سه‌روه‌ت و سامانی عه‌رزو ئاسمانی ئه‌م وڵاته‌ هیچی تر نیه‌و له‌ ریزبه‌ندیه‌كاندا عێراقیان گه‌یاندۆته‌ نزمترین ئاسته‌كانی گه‌نده‌ڵی.
به‌ڵگه‌ بۆ قسه‌كانم زۆرن، له‌ ئێستادا ئه‌گه‌ر رێكخراوه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و وڵاتانی كاربه‌ده‌ست نێرده‌كانیان بنێرنه‌ عێراق و كوردستان و بزانن چه‌ند كه‌س ده‌یه‌وێ له‌م وڵاته‌ كۆچ بكات، بێ گومان له‌ پیاوانی ئاینی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاو حزبه‌ باڵاده‌سته‌كان له‌ عێراق و یه‌كێتی و پارتی و داروده‌سته‌كانیان كه‌سی تر نامێنێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ مشته‌ خۆڵه‌كه‌ی كه‌ سه‌دام حوسێن باسی ده‌كرد. ئه‌م قسانه‌م له‌و راپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرت به‌وه‌ی هاوڵاتیانی عیراق و كوردستان بۆ چه‌نده‌مین جاره‌ پله‌ی دووه‌م تۆمار ده‌كه‌ن كه‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستی جیهانو به‌مه‌ش كوردستان و عیراق له‌ لانكه‌ی شارستانیه‌ت و داهێنه‌ری جۆره‌كانی حوكمرانیه‌وه‌ بۆ جیهان ده‌بێته‌ وڵاتی غه‌ریبان و ته‌نها قه‌له‌ ره‌شه‌كان لێی ده‌خوێنن.






عێراق و كوردستان له‌لانكه‌ی شارستانیه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاتی غه‌ریبان
هه‌ره‌س هێنانی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كان !
كوردو شه‌رعیه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی
بنه‌ماكانی هه‌ڵس و كه‌وتی توركیا له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ئه‌مه‌ریكاو عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی باشور گرنگن، یان خه‌ڵكی خۆت!!
خۆبه‌خشه‌كان وه‌ك ئامرازی هه‌ڕه‌شه‌ به‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌‌!
كورد ته‌نهایه‌ له‌ ملكه‌چ نه‌بوون بۆ یاسا !
شیوه‌نی مه‌لا به‌ختیار ته‌نها بۆ پارتیه‌ !
نه‌ غه‌زه‌ نه‌ لوبنان ، گیانمان به‌ فیدای ئێران دروشمه‌ به‌هێزه‌كه‌ی شۆڕش !!
نهێنی مه‌ته‌ڵی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی ماڵباته‌كان، به‌ كێ هه‌ڵدێ؟
نیو ملێون حه‌رام خۆر!
شازاده‌كانی ماڵباتی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌توانن چاكسازیی ده‌ستپێبكه‌ن !
چاره‌نوسی رۆژئاوا له‌ لوتكه‌ی سوتشیدا!
ئاماژه‌كانی پشت چوار لێدوانی دوژمنكارنه‌ به‌رانبه‌ر به‌ كورد له‌ یه‌ك كاتدا!
به‌ره‌و مانگرتنی مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رتاسه‌ری
12
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە