هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ هه‌ڵبژاردن دوابخرێت
ئومێدخۆشناو
PM:07:06---13-10-2017
ئه‌م بابه‌ته 527 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

چه‌ند ڕۆژێکه‌ ده‌نگ و دۆرو باس وخواستی،دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان جێگای قسه‌و باسی زۆره‌.
هه‌رچه‌ند ئه‌و چه‌ند دێڕو سه‌رنجه‌ی ده‌خه‌مه‌ ڕوو،به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به‌ بۆچون وتێڕوانینی پارتی وهه‌ڵوێستی فراکسیۆنی پارتی نیه‌ وسه‌رنجێکی که‌سی خۆمه‌و ته‌واو.
هه‌ڵبه‌ت باش له‌واقیعی ئه‌مڕۆی وڵات و باره‌ زاتی ومه‌وزوعیه‌کان تێده‌گه‌م،به‌ڵام هه‌ر پێم وایه‌ دواخستنی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵه‌یه‌.
چونکه له‌به‌ر ئه‌و چه‌ند ئه‌گه‌ره‌:
ئه‌گه‌ر:وه‌ک هاوڵاتیه‌کی ئه‌و وڵاته قسان بکه‌م،ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان وموزایه‌ده‌ زۆرو زه‌وه‌نده‌کانی،نه‌ک ده‌یخواست هه‌ڵبژاردن دوابخرێ،به‌ڵکو ده‌یخواست هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌بکرێت.
ئه‌گه‌ر:وه‌ک په‌رله‌مانتارێک قسان به‌که‌م،پێکهاته‌ی ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان وحکومه‌ت،له‌به‌ر به‌لاڕێ دابردنی مه‌وزوعه‌ ئه‌ساسیه‌کانی حه‌یاتی خه‌ڵک وخاک و به‌رپرسیایه‌تی هه‌ڵنه‌گرتنی قۆناغه‌که‌،دیسان ده‌خوازێ هه‌ڵبژاردن بکرێ ودوانه‌خرێ،تا نه‌خشه‌ی سیاسی وڕیزبه‌ندی حزبه‌کان بگۆڕدرێ وله‌ ئاینده‌ به‌رپرسانه‌تر هه‌نگاو هه‌ڵبگیرێت.
ئه‌گه‌ر:وه‌ک پارتیه‌کیش قسان بکه‌م ده‌ڵێم.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو جه‌نگه‌ ده‌رونیه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیه‌کان کراو ماکینه‌ی ئیعلامی زۆر فۆکسیان خسته‌ سه‌ر پارتی وبه‌هه‌موو چه‌شنێک هه‌وڵیاندا،هه‌رچی خراپی هه‌یه‌ بیخه‌نه‌ ئه‌ستۆی پارتی،که‌چی هه‌موو حیسابات و دیراساته‌کان پێمان ده‌ڵێن،ئه‌و هه‌موو موهاته‌راته‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕای گشتی نه‌کردوو،به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئێستا هه‌ڵبژاردن بکرێت باری پارتی زۆر زۆر باشتره‌ وئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ سودوو قازانجی پارتیه‌.
ئه‌گه‌ر:وه‌ک دیموکراسی خوازێکیش قسان بکه‌م ده‌ڵێم.
حه‌ق نیه‌ و پێویست ناکات له‌به‌ر خاتری هیچ،چاوی ڕه‌خنه‌ بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی که‌،له‌ناوچه‌که‌ به‌ نمونه‌ی دیموکراسی ناسراوه‌....





ڕیفراندۆم و ژاژی
هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ هه‌ڵبژاردن دوابخرێت
ئه‌و ته‌شویشه‌ چیه‌ ده‌کرێت
وەڵامێك بۆ مەحموود سەنگاوی
شاناز، ئه‌رێ ده‌زانی دوو ٣١ی ئاب هێشتا ناکات به‌ ٦٤که‌و؟
ئه‌و پرسیارانه‌ی وه‌ڵامیان ڕوونه‌
ڕاپرسی و سه‌ربه‌خۆیی ته‌نها پرسی خاک و خه‌ڵکی کوردستانه‌
چیتر ماوه‌ بیکه‌ن!؟
گۆڕان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ناگات به‌هیچ
خیانەتی پەکەکە له نیشتیمان دواین پله‌ی نا ئەخلاقیه
کاک عدنان عوسمان ئه‌فسانەی ڕیفراندۆمەکەی بارزانی بە ئێوه‌ بەتاڵ نابێتەوه!
چەتەی ئیقلیمی وشەڕ
ئەرێ گۆڕان تێناگات یان نایەوێ تێبگات!؟
ئەرێ بەڕاست ئێمه میللەتێکی زیندووین، ڕای گشتی تۆ لەکوێی!؟
ئاشتەوایی و سیاسەتی تەراتێن كردن كوجا مەرحەبا...؟!!
123
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە