ئه‌وه‌ خۆ قه‌رزارباریشیان كردین!!
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
PM:01:34---08-01-2018
ئه‌م بابه‌ته 1630 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

له‌ كاتێكدا كه‌ نه‌ كاكی كارگێڕ.. كارگێڕه‌ و نه‌ مه‌كته‌بی سیاسی.. مه‌كته‌بی سیاسیه‌ و نه‌ شتێك له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتیدا ماوه‌ته‌وه‌ به‌ ناوی ئیتیفاقی ستراتیجی و نه‌ رای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ دانیشتنێكی له‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌رگیراوه‌ .. هه‌مدیس فارس وته‌نی ( فیلی هه‌ندێك یادی هیندستانی كرد) !!!
له‌ كه‌س شاراوه‌ نیه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌‌‌ی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ نزیكه‌ی سێ مانگه‌ پارتی و هاو بیره‌كانیان له‌ناو یه‌كێتیدا هیچ نه‌ما به‌ یه‌كێتی نه‌كه‌ن و تۆمه‌ت نه‌ما نه‌یده‌نه‌ پاڵی .. جگه‌ له‌وه‌ش چه‌ندین مانگه‌ به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌ (ده‌بێت) كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ سه‌رپه‌رشتی جه‌نابی كاكی جێگر بێت.. كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ناده‌ن ته‌نانه‌ت بۆ بڕیاردان له‌ چاره‌ نووسی كه‌ركوك و برسیه‌تی خه‌ڵك و ناردنی شاند بۆ به‌غدا و دیاری كردنی رۆژی كۆنگره‌ش…. كه‌چی ئه‌مڕۆ به‌ قودره‌تی قادر نه‌ كێشه‌ی سه‌رپه‌رشتیارو و نه‌ گیروگرفتی سازدانی كۆبوونه‌وه ونه‌ مو‌شكیله‌ی قفڵ و كیڵۆنی ده‌رگا‌یان نه‌بوو…!!!

هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ لایه‌ك و ئه‌و سه‌رسوڕمانه‌شیان له‌ لایه‌كیتر ..!! كاكی كارگێر گوایه‌ سه‌ری سوڕماوه‌ له‌ وه‌ی كه نازانێ بۆ به‌غدا به‌و شێوازه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌جوڵێته‌وه‌؟! و كاكی سه‌رۆك وه‌زیرانیش هێشتا ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌ی هه‌ڵ نه‌هێناوه‌ كه‌ بۆ گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌ حكومه‌ت كشاونه‌ته‌وه‌… ؟!! ته‌نیا بابه‌تێكیش كه‌ لای هه‌مووان سه‌یرو لای ئه‌وان زۆر ئاسایی بوو.. ( دیاری كردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ لیستی ده‌نگده‌ران له‌ ناوی دووباره‌ و مردووه‌كان پاك بكرێته‌وه‌ له‌ كاتێكدا هه‌ر هه‌موومان ده‌زانن كۆمسیۆنێك كه‌ له‌ ماوه‌ی چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كدا نه‌یتوانیبێت ئه‌و لیسته‌ پاك بكاته‌وه‌ مه‌حاڵه‌ له‌ یه‌ك دوومانگدا ئه‌و كاره‌ بكات…

هه‌ر ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵوێسته‌ بێ به‌رنامه‌ و بڕیاره‌ تاكڕه‌وانه‌یه‌ و خۆ به‌زلزانی و حیساب بۆ كه‌س نه‌كردنه‌ بوو كه‌ ئه‌م قوڕه‌ی بۆ ئه‌م گه‌له‌ و حزبی شه‌هیدان گرته‌وه‌ .. زۆر به‌داخه‌وه‌ دیاره‌ كه‌س ئه‌لف و بێ یه‌كیشی لێوه‌ فێر نه‌بووه‌ و هه‌ر بۆیه‌ش دیسان عه‌ینی تاس و عه‌ینی حه‌مامه‌……





په‌یژه‌‌كه‌ی یه‌كێتی ..!!
ئه‌وه‌ خۆ قه‌رزارباریشیان كردین!!
بوون به‌ عه‌مید له‌ گه‌نده‌ڵستاندا
ئه‌گه‌ر بڕیارتان پێ نادرێت چاكتره‌ بڕۆن
٣١ی ١ كۆنگره‌ ده‌به‌ستین..!!
ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بین، ئێمه‌ له‌وان خراپترین
ئه‌ی نه‌مان وت؟
چۆن له‌ ڕووتان یێت بێن بۆ پایته‌ختی ڕوشنبیری و كوردایه‌تی
ئێستاش هه‌ر كات ماوه
دوو بابه‌ت له‌ یه‌ك بابه‌تدا
قسه‌ هه‌زاره‌ و یه‌كی به‌كاره
حافیزه‌ المحفوز
بۆ ئەوانەی كە نایانەوێت تێ بگەن
ده‌ فه‌رموون ئه‌وه‌ ئه‌رزو ئه‌وه‌ گه‌ز!
وەیش .. دەستی شكاوم!!
123
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە