پرسیارو وه‌ڵام…
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
AM:10:54---13-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1990 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆر بوون ئه‌وانه‌ی له‌ كاتی ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌لبژاردندا له‌ ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین پرسیاری ئه‌وه‌یان‌ لێ ئه‌كردم كه‌ ئایا داده‌ ڕای خۆی گۆڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجه‌كانی كاندیدی پۆستی سه‌روك كۆماری و ئایا بێده‌نگی منیش له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چوومه‌ته‌ ژێرباری ئه‌و پلانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی بڕیاڕه‌وه‌ دارێژراوه‌؟؟؟
سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وێت هه‌موو لایه‌ك له‌و راستیه‌ ئاگادار بكه‌مه‌وه‌ كه‌ نه‌ من و نه‌ هیچ كه‌سێكیتر نوێنه‌ری داده‌ نین و كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ كه‌ به‌ ناوی داده‌وه‌‌ قسه‌ بكات..!! 
هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته‌ كه‌ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ له‌ زاری خودی داده‌وه‌ ببیسترێت و وه‌ك هه‌مووشتان ئه‌زانن دەرگای دادە ھەمیشە کراوە و لەسەر پشت بووە و ئێستاش کراوە و لەسەرپشتە بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ بیانه‌وێت رای بزانن..

دوێنێ ئێواره‌ له‌ كاتی سه‌ر‌دانی كردنمان بۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان ستافی ئه‌و كه‌ناله‌ ئازیزه‌ هه‌مان پرسیاریان له ‌داده‌ كردو داده‌ وه‌ڵامی دانه‌وه‌….. هه‌ق وابوو گه‌لی كوردستان وه‌ڵامه‌كه‌ی داده‌ی سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ وه‌ك خۆی بڵاو بكردایه‌ته‌وه‌ بۆ دڵنیایی كردنی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌ نه‌گوڕینی هه‌ڵوێست و ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌ به‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی پلان بۆ دارێژراو بووه‌ هۆی نائومێدی هه‌موو دڵسۆزانی یه‌كێتی …!!

لەوەڵامی ئەوانەشدا چ لەئاستی سەرکردایەتی و چ لەئاستی جەماوەر و دڵسۆزانی یەکێتی كه‌ پرسیاری بۆچوونی من ئەکەن بەڕاشکاوی ئه‌ڵێم بە ھەموو شێوەیەک پشتیوان و ھاوڕای دڵسۆزان و خەمخۆرانی یەکێتیم و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك لەگەڵ ئەوەنیم کە کەسێکی (بەرژەوەندیخواز و سپڵە) دەرحەق بەیەکێتی واته‌ حزبی شه‌هیدان و ڕێبازەکەی مام کاندیدی ھیچ پۆستێک بێت لەلایەن یەکێتیەوە نه‌ له‌ عیراق و نه‌ له‌ هه‌رێمیشدا و به‌ تایبه‌تیش كه‌سێك كه‌‌ هه‌وڵی پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌نگی كوردی له‌ قودسی كوردستان دابێت….





پرسیارو وه‌ڵام…
په‌یژه‌‌كه‌ی یه‌كێتی ..!!
ئه‌وه‌ خۆ قه‌رزارباریشیان كردین!!
بوون به‌ عه‌مید له‌ گه‌نده‌ڵستاندا
ئه‌گه‌ر بڕیارتان پێ نادرێت چاكتره‌ بڕۆن
٣١ی ١ كۆنگره‌ ده‌به‌ستین..!!
ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بین، ئێمه‌ له‌وان خراپترین
ئه‌ی نه‌مان وت؟
چۆن له‌ ڕووتان یێت بێن بۆ پایته‌ختی ڕوشنبیری و كوردایه‌تی
ئێستاش هه‌ر كات ماوه
دوو بابه‌ت له‌ یه‌ك بابه‌تدا
قسه‌ هه‌زاره‌ و یه‌كی به‌كاره
حافیزه‌ المحفوز
بۆ ئەوانەی كە نایانەوێت تێ بگەن
ده‌ فه‌رموون ئه‌وه‌ ئه‌رزو ئه‌وه‌ گه‌ز!
123

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە