سەرۆككۆمار چی بۆخۆی و چی بۆ كورد كردووە؟
سیروان ره‌شید
PM:05:28---02-06-2018
ئه‌م بابه‌ته 1541 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لە وەتەی بەرێز د.فواد مەعسوم بەنوێنەرایەتی كورد پۆستی سەرۆككۆماری عێراقی بەدەستەوەیە، دینامیكیەتی كورد لە بەغداو لە ناوەندی بڕیاردانی عێراق دا، نەك هەر بەرەو پێش نەچووە بگرە پاشەكشەی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە!. (مادەی 66ی دەستور: دەسەڵاتی راپەراندنی فیدراڵی لەسەرۆك كۆمارو ئەنجومەنی وەزیران پێكدێت).

ناردنی نوسراوی هۆشداری لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە بڕیاردان لە نادەستوری بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق و بێ ئەرزشكردنی بڕیاری پەرلەمان بۆ رەتكردنەوەی ئەنجامی دەنگدانی هەندێك وێستگەو دوبارە ئەژماركردنەوەی دەستی هەڵبژاردن، پشتیوانیەكی ئاشكرای سەرۆككۆمارە بۆ بەرەی تەزویرچیەكان، ئەگەرنا داواكردنی ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان، سادەترین ماف و خواستە كە پەرلەمانی عێراق بەپێی یاساو پەیرەوە ناوخۆییەكەی پیادەی بكات.

بەرێز سەرۆككۆمار چوار ساڵە نوتقی نەداوەو بێدەنگ و بێهەڵوێستە بەرامبەر گەلێک روداو، بەڵام لەتەزویری حیزبەكەی و هاوپەیمانەكەی ئێستا نوتقی كراوەتەوەو هاواری لێبەرزبۆتەوە!

لەچوار ساڵی رابردودا پۆستی سەرۆككۆمار بەدەست كوردەوە بووە، بەبێ ئەوەی كورد سودێكی ئەو تۆی لەو پۆستە وەرگرتبێت! یاخود سەرۆك كۆمار كارێكی ئەوتۆ بكات لەپێناو بەرژەوەندییە نەتەوەییەكاندا، هەرچەندە پۆستی سەرۆك كۆمار دەسەڵاتێكی رەمزیە، بەڵام قورسایی و كاریگەری خۆی هەیە.

* سەرۆككۆمار دەیتوانی فشار لەحكومەت و لایەنە سیاسییەكان بكات بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی كورد، بەڵام نەیكرد!.

* سەرۆك كۆمار دەیتوانی دەسەڵاتەكانی بەكاربهێنێت بۆ لێسندنەوەی متمانە لە عەبادی، بەڵام نەیكرد!.

* سەرۆك كۆمار دەیتوانی فشار بخاتەر سەر حكومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەكان بۆ جێبەجێكردنی مادەی (140) بەڵام نەیكرد!

* سەرۆك كۆمار دەیتوانی هەوڵی باشكردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە بدات وەك بەشێك لە سیستمی بەرگری عێراق بەڵام نەیكرد!

* سەرۆك كۆمار دەیتوانی هەوڵی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی وەك نەوت و بودجە لەنێوان هەولێرو بەغدا بدات، بەڵام لەبەر ئیعتباراتی حیزبی و شەخسی نەیكرد!.

* سەرۆككۆمار لە خیانەتی نیشتیمانی تەسلیمكردنی كەركوك و 51% ی خاكی كوردستان دەیتوانی لانیكەم هەڵوێستی ئیدانەكردنی هەبێت، بەڵام نەیكرد!

* كاتێك پەرلەمانی عێراق بڕیاری داگرتنی ئاڵای كوردستانی لەكەركوك دا سەرۆككۆمار دەیتوانی لەدادگای فیدراڵی تانەی لێبدات، بەڵام نەیكرد!

* سەرۆككۆمار لەبەرامبەر بڕینی قوت و موچەو بودجەی هەرێم لەبەغداوە دەیتوانێ هەڵوێستی هەبێ، بەڵێ نەیكرد!

* لەكاتێك دا تانكەكانی حكومەتی بەغدا دیلی پێشمەرگەیان شەهید دەكرد لەدوزخورماتووو حەشدی شەعبی و سوپا ماڵ و دوكانی كوردیان فەرهود ئەكردو ئاگریان تێبەر ئەدا، سەرۆككۆمار دەیتوانی رۆڵ ببینێ، بەڵام بەیاننامەیەكی نارەزایشی دەرنەكرد و بڵێ ئەم دەستدرێژیانە بۆسەر كوردو خاكی كوردستان نادەستوری و نایاساییە!.

* سەرۆككۆمار بودجەی ساڵانەكەی ( 51 ملیارو 892 ملیار دینارە) بەویستی خۆی بەو بودجە زەبەلاحەی خزمەتی حیزبەكەی و خزمەتی خۆی پێكردووەو چەندین كەسی بەپلەی بەرزی راوێكار لەكەسە نزیكەكانی خۆی دامەزراندووە. لەوانە جوان مەعسومی كچی، مەعسود مەعسوم و خدر مەعسومی برای و فەرهاد عەلادین خوشكەزای و فەریق جەلال شەفیقی پورزای و ئازاد مۆرانی و جەنگیز كۆیی، كە ئەوانیش خزمین لەگەڵ عەبدوڵا عالیاواش كە هاوڕێی خۆیەتی.

رەنگە بێویژدانی بێ، بڵێن؛ كاك د.فواد مەعسومی سەرۆككۆمار هیچی بۆشەخسی خۆی و بۆ دەوڵەتی عێراقی نەكردبیت، بەڵام ئەی چی بۆ كورد كردووە؟.





بۆچی درۆ دەکەن؟
پێنج ئاماژە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
دوواخستنی هەڵبژاردن ئەم لێكەوتانەی دەبێ‌:
سەرۆككۆمار چی بۆخۆی و چی بۆ كورد كردووە؟
نۆ هەنگاوی پێویست
تەنها 51%ی خاك نیە، هەرێم 50%ی دەسەڵاتیشی لەدەستداوە!
بڕیارەکانی گۆڕان بایەخی هەیە؟
نێچیرڤان بارزانی یەك وشەشی لە كارنامەكەی جێبەجێ نەكردوو
ئەگەری نەمانی مووچەش هەیە!
مەرجەعیەتێكمان پێویستە
خاڵە گەشەكانیش ببینن
چەند خاڵێک لەبارەی هەڵبژاردنی رێکخەرو خانەی راپەراندنی گۆڕانەوە
رەوشت و کلتوری نەوشیروان مستەفا ئەمەیە
ساڵێک دوای رێکەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان
(10) هەنگاوی یەكێتی، بۆپشتكردنە رێككەوتنەكە!
1234
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە