دوواخستنی هەڵبژاردن ئەم لێكەوتانەی دەبێ‌:
سیروان ره‌شید
PM:05:44---03-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 454 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
رەنگە لەم چەند رۆژەی داهاتوو (تاكوو ناوەراستی هەفتەی داهاتوو) هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ كۆتای مانگی (دە) یان بەهاری ساڵی داهاتوو دوابخرێت..

هۆكاری دواخستنی هەڵبژاردن بەدەرەجەی یەك خواستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە (هەندێك لایەنی تریش ئەو رەغبەتەیان هەیە)، بیانوی پەرلەمانیش بۆ داواکاری دواخستنی هەڵبژاردن لە کۆمسیۆن، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیشە بەیەكەوە.

لەحاڵەتی دواخستنی هەڵبژاردنەكان بۆ بەهاری ساڵی داهاتوو، پەرلەمان دەبێت دیسان 6 مانگی دیكە تەمەنی خۆی درێژ بكاتەوە چونكە ئەم خولە تاوەكوو سەرەتای مانگی یانزە شەرعیەتی درێژكردنەوەی بەخۆی داوە، لەئەگەری درێژكردنەوەی تەمەنی خۆیشی بەمانای تەمەنی درێژكردنەوەی كابینەی حكومەتیش دەبێت.

ئەگەر پەرلەمان بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی دا، جا چ بۆ كۆتای مانگی 10 بێت یاخود بۆ بەهاری ساڵی داهاتوو، ئەوا ئەم لێكەوتانەی دەبێت:

# ماف دەدرێت بە قەوارە سیاسیەكان چاو بە كاندیدەكانیان بخشێننەوە.
# ماف دەدرێت بە قەوارەكان چاو بەهاوپەیمانیەتیەكەیان بخشێنرێتەوە (ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانیەتی هەیەو ئەگەری دروستكردنی هاوپەیمانی تریش هەیە)
# كۆمسیۆن دەرفەتی زیاتری لەبەردەست دەبێت بۆ پاككردنەوەی لیستی تۆماری دەنگدەران.
# كۆمسیۆن دەرفەتی زیاتری لەبەردەست دەبێت بۆ فرسەت دان بەهاوڵاتیان بەمەبەتی چێك كردنەوەی ناویان لە تۆماری دەنگدەراندا.

سەرباری ئەم لێكەوتانە؛ دواخستنی هەڵبژاردن كارێكی نادیموكراتیانەو نادروستەو پێچەوانەی بنەمادیموكراتی و حكومڕانی تەندروستە. چونكە لەدنیای پێشكەوتوودا هەڵبژاردن پێش دەخرێت نەك دوادەخرێ‌!





۳۱ی ئاب و گۆڕینی نەخشەی جیۆسیاسی
بۆچی درۆ دەکەن؟
پێنج ئاماژە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
دوواخستنی هەڵبژاردن ئەم لێكەوتانەی دەبێ‌:
سەرۆككۆمار چی بۆخۆی و چی بۆ كورد كردووە؟
نۆ هەنگاوی پێویست
تەنها 51%ی خاك نیە، هەرێم 50%ی دەسەڵاتیشی لەدەستداوە!
بڕیارەکانی گۆڕان بایەخی هەیە؟
نێچیرڤان بارزانی یەك وشەشی لە كارنامەكەی جێبەجێ نەكردوو
ئەگەری نەمانی مووچەش هەیە!
مەرجەعیەتێكمان پێویستە
خاڵە گەشەكانیش ببینن
چەند خاڵێک لەبارەی هەڵبژاردنی رێکخەرو خانەی راپەراندنی گۆڕانەوە
رەوشت و کلتوری نەوشیروان مستەفا ئەمەیە
ساڵێک دوای رێکەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان
1234

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە