تیرۆریست ئەوانەن پەیەدە بە تیرۆریست دەزانن
سالارمەحمود
PM:06:42---08-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

کورد تیرۆریست نییە خاوەن دۆزی رەوای خاک و نیشتمان و مرۆڤایەتییە. ئەوانەی کۆبانیان لە کەوتن رزگار کرد، ئەوانەی قامشلۆو عفرینیان ئازادکرد، ئازادیخوازن، پەکەکە ئەو هێزەیە بەهانای هەرێمی کودستانەوە هات بێ ئەوەی داوای لێ بکرێت شەهیدی بەخشی دژ بە تیرۆریستانی داعش.

 شەرمەزاریی بۆ ئەو دەنگە نە شازانەی لە سایەی ئاڵای کوردستانەوەو لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان هێزە شۆڕشگێڕو ئازادیخوازەکانی رۆژئاواو باکوور بە تیرۆریست ناو دەبەن.. مایەپوچی بۆ ئەو شۆڤێنیانەی لەسەر خاکی کوردستانەوە بە هێزی کوردستانی دەڵێن تیرۆریست..

چ جورئەت و هاندەرێکە سەرۆکی ئاکپارتی کە ئەندازیاری زیندانی کردنی دەیان پەرلەمانتاری کوردە لە باکوری کوردستان ناماقوڵی لەو جۆرە بکات؟!؟! پێویستە ئەم هەڕەشانەی تورکیا بەجدی وەربگیرێت و هێزە کوردستانیەان بگەنە رێکەوتن لە ناکۆکیەکانیان و رێگە نەدەن تورکیا درزی زیاتر بخاتە نێوان هێزە کوردیەکانەوە، پێویستە لە جیاتی ئو لێدوانانەی یلدرم بەزووترین کات سنوری نێوان باشورو رۆژئاوا بە فراوانی بکرێتەوەو پەیوەندی ئابوری و سیاسی نێوان رۆژئاڤاو هەرێمی کردستان پتەو بکرێت، چونکە تورکیا دەیەوێت چیای شەنگال داگیر بکات و گرفت بۆ هەردوو هەرێمی کوردستان دروست بکات و نە هێڵێت سنورەکە کراوە بێت، چونکە چیای شەنگال ستراتیژیەتی شۆڕ دەبێتەوە بۆ موسڵ و دەشتاییەکانیشی، تورکیا دەیەوێت هەژموونی خۆی لەو ناوچە زیاد بکات.







بومەلەرزەی سیاسی
پێکهاتەکانی کوردستان و گرفتەکانیان
سێ رەهەندی، مەترسیداری بودجەکەی بەغدا
سوڵاحەدینی موهتەدی
لەپەرلەمان سبەی چی روو دەدات؟
بەکەلتورکردنی درێژکردنەوەی پەرلەمان!
عیراق و بڕیاری داگیرکردنی کەرکوک
جیابوونەوە لە عیراقی عەرەبی
پەلاماری پەرلەمانتارە بەهەڵوێستەکان!
دەروازەی راپەڕینیش توڕەیە
خاوەندارێتی لەخەڵکی کەرکوک گرنگترە لەنەوتی کەرکوک
باشورو رۆژئاوای کوردستان دەبێتە دەوڵەتێکی کۆنفیدراڵ
گەر بتەوێ وەک نەوشیران مستەفا بمری، پێویستە وەک نەوشیروان مستەفا بژی
جیابوونەوەی کورد لەعێراق لە دەخاڵی گرنگدا
کارەساتێکی ترو داڕمانێکی تری ئابوری بەڕێویە
12345
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە