بومەلەرزەی سیاسی
سالارمەحمود
PM:08:18---12-12-2017
ئه‌م بابه‌ته 652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لەجیاتی بومەلەرزەی سروشتی کوردستان پێویستی بە بومەلەرزەی سیاسی هەیە. بەو مانایەی  گۆڕینی تەواو لە زهنیەتی سیاسەتکردن لەکوردستان، سیاسەت بۆ بەرژەوەندی گشتی و بەدیهێنانی دادپەروەریی، نەک وەک دۆخی چەق بەستووی ئێستا سیاسەت بۆ خزمەتی  گەندەڵکارو شەوکوت و رێگرو ئاوکردنە ئاشی داگیرکەرانی کوردستان..
گۆڕینی مۆدێلی حزبایەتی کۆن و دواکەوتوو لەکوردستان هەنگاوە کرداریەکەیە بۆ گۆڕینی مۆدێلی حوکمڕانی دیلی دەستی ناوەندی قۆرخکاریی حزبیی.
وەک چۆن هەر بومەلەرزەیەکی سروشتی  خاڵێک هەیە لەرزینەکەی لێوە دەستپێ دەکات، ئاواش بۆ هەر بومەلەرزەیەکی سیاسی پێویستە خاڵێکی جوگرافی هەبێ!
لەبەر ئەوەی نیگەرانی گەل لە کوردستاندا وەک یەکە، چونکە ئازارو کێشەکان یەکن. نازانرێ ئەو جێیەی بومەلەرزە سیاسیەکەی تێدا روودەدات کوێ دەبێ.
وەک چۆن بۆ هەر بومەلەرزەیەکی سروشتی جوڵەو پاڵەپەستۆو بەریەککەوتنی چینەکان لەهەناوی زەویەوە  سەرچاوەی روودانیەتی، ئاواش لە رووی سیاسیەوە  گەندەڵی و نادادیی و ماف زەوتکردن و نەبوونی گۆڕانکاریی سەرچاوەی روودانی ئەو جوڵە سیاسیەیە واتە ئەو بومەلەرزەیەیە.
لەهەموو حاڵەتێکدا خەڵکی کوردستان  شایستەی سزای سروشتی نییە، چونکە لەهەموو لایەکەوە تاوان و غەدری لێ دەکرێ. بۆ رزگاربوون لەم هەموو غەدرە تەنیا پێویستی بە بومەلەرزەیەکی سیاسیی هەیە.





عفرین مێژوو دەنوسێتەوە
کوردو کۆدی پەرلەمانی ئەوروپا
بۆ گەرمیانی لانکەی پیرۆزیی، پەیامێک بۆ هەموو لایەک
بومەلەرزەی سیاسی
پێکهاتەکانی کوردستان و گرفتەکانیان
سێ رەهەندی، مەترسیداری بودجەکەی بەغدا
سوڵاحەدینی موهتەدی
لەپەرلەمان سبەی چی روو دەدات؟
بەکەلتورکردنی درێژکردنەوەی پەرلەمان!
عیراق و بڕیاری داگیرکردنی کەرکوک
جیابوونەوە لە عیراقی عەرەبی
پەلاماری پەرلەمانتارە بەهەڵوێستەکان!
دەروازەی راپەڕینیش توڕەیە
خاوەندارێتی لەخەڵکی کەرکوک گرنگترە لەنەوتی کەرکوک
باشورو رۆژئاوای کوردستان دەبێتە دەوڵەتێکی کۆنفیدراڵ
12345
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە