سەرکردە و حکومەت و حیزبی هیواخواز
د.شێركۆ حەمە ئەمین
PM:03:44---02-01-2017
ئه‌م بابه‌ته 442 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
خەڵکی هەرێمی کوردستان،بەگشتی هیوا دەخوازن، ئەمە ئاساییە و هەموو کەسێک، بەهیواوە دەژی، بەڵام ئەوەی زۆر سەیرە، ئەوانەشی لە ترۆپکی حوکمڕانیدا، جا بە نایاسایی بێت یان بەیاسایی، ئەوانیش وەک هەر هاونیشتمانییەکی ئاسایی هیوا دەخوازن ساڵی ٢٠١٧ قەیرانەکان چارەسەر بن.
وەک ئەوەی دەستێک لە نادیارەوە بێت و قەیرانەکانی کوردستان چارەسەر بکات، بیریان چووە، قەیرانەکان بەرهەمی سیاسەتی چەوت و شکستخواردوی ٢٦ ساڵی ڕاوبوردوی ئەوانن، کە وڵاتیان خستۆتە سەر ساجی عەلی و حیزب و ئەفرادی ناوحیزب و کۆمپانیاکانی حیزبیان دەوڵەمەند و قاسە پڕکردوە.
بارزانی و جێگرەکەی،کە هەردوکیان ویلایەتەکەیان تەواوبووە، سەرۆکی حکومەت و جیگرەکەی، کە ناتوانن بڕیارێکی کابینەکەیان، بۆ ماوەی شەش مانگیش جێبەجێبکەن! هەرهەموویان هیوادەخوازن ئاشتی و یەکڕیزی بێتەدی و قەیرانەکان چارەسەر بن، بارزانی لەوەش زۆر زیاتر دەڵێت: گوایە کورد،لە ٢٠١٦ دا، دەستکەوتی سیاسی هەبووە! تۆبڵێی، ئەو دەوڵەت و ریفراندۆمەی کە رانەگەیەنرا و نەکرا! دەستکەوتە سیاسییەکە نەبێت؟!
سەرکردە و حکومەتی بەرپرس و خاوەن ویژدان و خۆبەخاوەنی وڵاتزان، دەڵێت: بۆنمونە لە نیوەیەکەمی ٢٠١٧ دا، بەم میکانیزمە قەیرانەنی دارایی سوک دەکەین و نیوەی دوەمی ٢٠١٧ کۆتایی دێت یان بەرەو کۆتایی دەچێت، یان بەم رێژەیە ستەمی پاشەکەوت دەستکاری دەکەین، یان لە سێ مانگدا، قەیرانی سیاسی چارەسەر دەکەین، یان ئەوا بڕیارماندا، پەرلەمان دەستبەکارەکانی بکاتەوە، حکومەت داهات و خەرجی شەفاف دەکات و پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە دەکات و رەوانەی پەرلەمانی دەکات، بۆ ئەوەی بەیاسا بکرێت.
دیارە کابینەی شکستخواردوی هەشتەم پێچەوانە هەموو جیهان تا ئێستا پرۆژەیاسای بوجەی نەبووە، لەهەر وڵاتێکیشدا، پڕۆژەی بودجە نەبوو، بەواتا گەندەڵی، بەهەدەردان، شاردنەوەی داهات، نادیاری داهات و خەرجی، میزاجی کەسی، لە سەرفی پارە و ...
کەواتە ئەم سەرکردە و حیزب و حکومەتەی هەرێمی کوردستان، بە چ پێوانە و یاسایەک خۆیان، بەبەرپرس دەزانن، کە هەر هیوادەخوازن؟! بۆ دەبێت تەنیا لە دیوە ناز و نیعمەت و ئیمتازە بێشومارەکانی دەسەڵات و پۆست سودمەندبن و دیوە بەرپرسیارێتییەکەی وازلێبێنن و جێبەجێی نەکەن؟! ئاشکرایە کەسانی وا شایانی ئەو جێگایانە نین، بۆیە بەوشێوەیە بیردەکەنەوە.





ڕیفراندۆم بۆ بازرگانی نییە
کەڵکەڵەی،بە بنەماڵەییکردتی نەوت
سەرکردە و حکومەت و حیزبی هیواخواز
وانەکانی سەرکەوتنی ترەمپ
بازرگانی سیاسی و نەزان کوردستانیان بەم ڕۆژەگەیاند!
ئومێدییەکی قوڵ، بێ دەنگییەکی کوشندە
وتەبێژی شکستخواردوترین حکومەت،لەهەموو جیهاندا
پێویستە پشتیوانیان بین
٢٣ حوزەیران
هاوارێک،بۆ خوێندکاران ومامۆستایان ...
نوسراوەکەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان و چەند سەرنجێک
١٩ نیسان پەڵەرەشەکەی تەوێڵی دەسەڵاتی کوردی .....
ئەمجارەش درۆیان کرد....
یان داواکاری مامۆستایان جێبەجێکەن،یان خۆتان هەڵوەشێننەوە.......
وەرزی پڕۆژە
12
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە