ئەنجامی هەڵبژاردنی عیراق و كاردانەوەكان
ئارام هادی
PM:05:04---22-05-2018
ئه‌م بابه‌ته 1211 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

*پێشەكی
دواجار ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عیراق بوە وێستگەیەكی گرنگ بۆ گۆڕانكاری لە سیستەمی سیاسی عیراقدا, كە لێكەوتەكانی وڵاتانی ناوچەكەش دەگرێتەوە, بەوحوكمەی پێكهاتەكانی ناو عیراق دابەش بون بەسەر هەژمونی وڵاتانی ناوچەكە و جیهاندا, ئەمەش وادەكات زلهێزانی ناوچەكە و جیهان هەریەكەیان كەم تا زۆر بەشی دیاریكراوی خۆی لەپێكهاتەكاندا هەبێت, گەمەكە لەمێژە دەستی پێكردوە و لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەوە چڕتردەبێتەوە و ئێستاش ساتی چنینەوەی دەستكەوتەكانە بۆ زلهێزەكان بەپلەی یەكەم  "ئەمریكا. ئیران" نەك گەلانی عیراق!!.
*لیستەعیراقیەكان
جێگەی سەرسوڕمان نیە كە "لیستی سائیرونی موقتەداسەر ببێتە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكە چونكە ئەو پێشتریش بە بونی چل كورسی گەورەترین كوتلەی ناو هاوپەیمانیەكەی بو لەسەر ئاستی عیراق", ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە "گۆڕینی بیر و ڕای سیاسی و ئاینی ناوبراوە كە بەنیازە حەوزەی علمی شیعی لە قومی ئیرانەوە بگوازێتەوە بۆ نەجەفی عیراقی و گۆڕینی تێڕوانینیەتی لە كوشتنی مارێنزی ئەمریكیەوە لەڕابردوودا بۆ  نزیكبونەوەی لە ئەجێندای ئەمریكی لەئێستادا", هاوكات هەردوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لیستە عیراقیەكان سەرقاڵی دروستكردنی هاوپەیمانی بەهێزن بۆ دروستكردنی كابینەی نوێی عیراق, بەپێچەوانەی هەرێمی كوردستانەوە كە ئێستاش شەڕە لەسەر مەسەلەی هاك و گزیكاری لە هەڵبژاردنەكەدا, ئەمەش لەداوجاردا وادەكات كابینەی داهاتوی عیراق نزیكتربێت لە ئەمریكا نەك ئیران,
*لیستە كوردیەكان
پارتی دیموكراتی كوردستان تاك لایەنە و بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ لایەنەكانیتر  بەنیازی سەردانی بغدادن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی داهاتوو, هەرچی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیشە لەیەك كاتدا دوو وەفدی پێكهێناوە یەكەم بۆ ڕێكخستنەوەی ناو ماڵی كورد و یەكگوتاری لیستە كوردیەكان  بۆئەوەی بەیەك تیم بچنە گفتوگۆ لەگەڵ لیستە براوەكانی عیراق بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو, دووەم بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لیستە عیراقیەكان, ئەو هەنگاوەی پارتی ئاماژەیەكی مەترسیدارە و خەتەریاتی گەوەر دروست دەكات لەسەر یەكگرتویی كورد ئەمەش وادەكات ئیدی لە داهاتوودا كورد وەك پێكهاتەیەكی سەرەكی لە عیراقدا لەبغدادیش لێكترازاوبن.
*لیستە ناڕازیەكان چی بكەن؟
چڕكردنەوەی گزیكاری لە سلێمانی و خەتاباركردنی یەكێتی لەو مەسەلەیەدا خزمەت بە پرۆسەی سیاسی و ئیداری و نەتەوەیی كورد ناكات, وەك ئەوەی هەولێر و دهۆك هاوكات لەگەڵ پارێزگاكانیتری عیراق شامی شەریف بێت, ئەمە دواجار دەبێتە هۆكارێك بۆ بچوككردنەوەی خۆیان و لێكترازانی زیاتری ئەو حزبانەی كە ناڕەزایەتیەكانیان بڕی ئەو دیوی دێگەڵە ناكات, هاوكات تەنها ناوچەی سلێمانی زیاتر ناشیرن دەكەن, هەر ئەمەشە وایكردوە پارتی فرسەت بێنێت و تاك لایەنە بچێتە بغداد بۆ گفتوگۆكردنی كابینەی داهاتوو وە چنینەوەی دەستكەوتی زیاتری حزبی بۆ خودی خۆی, ئەوەی پێویستە لەسەر لایەنە ناڕازیەكانی سلێمانی نیگەرانیەكان خاو بكەنەوە و دەرفەت دروست بكەن بۆ هەماهەنگی و یەكگرتویی و یەكگوتاری و بەیەك تیم ڕووبەڕووی لیستە عیراقیەكان دانیشن بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتوو, چونكە ئەمەی ئێستا دەیبینین لە ڕاگەیاندنی لایەنە ناڕازیەكانەوە گەر لە بێ‌ ئاگایش بێت خزمەت بە ئەجێندای پارتی و توركیا دەكات بۆیە ڕاگرتنی زۆر پێویستە.
*دواجار
ئەنجامی هەڵبژاردنی عیراق لە سەروی ئیرادەی عیراقیەكانەوە بڕیاری لێدراوە و یاریەكە زۆر لەوە گەورەتر و مەترسیدارترە كە بیری لێدەكرێتەوە, شەڕەكە شەڕی نێوان ئەمریكا و دۆستەكانیەتی لەگەڵ ئیران و دۆستەكانی, ئیدی هەڵمەتی ناشیرنكردنی یەكتر ڕاگرن  و بیرێك لە خەڵكی ستەمدیدەی ئەم هەرێمە بكەنەوە, تانەبینە ساحەی جەنگی بەرژەوەندی زلهێزەكان!!.









هه‌ده‌په‌ و هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یران
ئەنجامی هەڵبژاردنی عیراق و كاردانەوەكان
بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان ستراتیژە نەك تاكتیك
ئەمریکا بۆچی فەڕەنسای هێنایەوە ناوچەکە؟
مه‌ترسیه‌كانی توركیا له‌دوای عه‌فرین
هه‌رێم و بغداد تا هه‌ڵبژاردنی ساڵی ئاینده‌ ڕێكناكه‌ون!
16ی ئۆكتۆبەر و كۆنگرەی یەكێتی
ستراتیژی پێش ریفراندۆم
لە داهاتودا پەڕلەمانتاران قورسترین ئەرکیان لەسەرشانە
سیناریۆكانی داهاتوی هه‌رێم
باجی گوێنه‌گرتن له‌ ئه‌مریكا
توركیا پەیامێكی دا بەجەماعەتی ڕیفراندۆم
یەكێتی و گۆڕان و پێكەوە لەگەڵ پارتی
ڕیفراندۆم، یان هەڵبژاردنی گشتی؟
یەكێتی قسەی خۆی كرد
123
زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە