بۆ ئاشتی عەبدوڵا نرخی وتارەکەت چەند درهەمە؟*
گۆران هەڵەبجەیی
PM:11:09---28-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


من نازانم لە ئێستادا ئەندام یا لایەنگری یەکێتیت، بەڵام دەزانم پێشتر ئەمبەرو ئەوبەری زۆرت کردووە، هاوکات ئاگادارم کە چۆنهەوڵدەدەیت خۆت لە کن کۆشکی پاشایەتی شیرین بکەیت، بەتایبەتی لەکن ئەوانەی لە ڕەگەزی خۆتن .

لەم سەردەمە پڕ ئاشووب وپاشاگەردانیەدا کە شیرازەی کۆمەڵکا بەسەریەکدا تێکچووە ، هیچ شتێک لە شوێن خۆی نەماوە ،ئاساییە بۆ هەندێک کەس بۆ پەیداکردنی نانی ڕسوایی ڕوو لە یەکێک لەو دوو بنەماڵەیە بکەن.

ئەو بابەتەی بە نیوی[ دووساڵ پێش ئێستا وتمان کوڕەکەی مام جەلال] لە ماڵپەڕی لڤیندا بەر لە چەند ڕۆژێکنووسیوتە تەواو ئەو بۆچوونەی من دەسەلمێنێت کە لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە.

فەرموو ئەم بڕگەیەی خۆتت بە نمونە بۆ دەهێنمەوە:


دوو ساڵ پێش ئێستا لەوتارێکماندا پێشبینیمان کرد، کە کوڕەکەی مام جەلال وەک باوکی بەرپرسیارانە ھەنگاو دەنێ و بۆ بڕیارە سیاسیەکانی دووربینە و لەخەمی ئارامی و ئاشتەوایی و خزمەتی کوردستاندایە، پێشبینیەکانمان ئەمڕۆ بەدیھات،

ئاشتی خان وادەزانێت خەڵک هێندە زاکیری کوورتەو هیندە گەمژەیە بڕوا بەم قسەکاڵوکرچانە یا گفتی سیاسیە درۆزنەکان بکات. ئاخر بەڕێزمتۆ دەتەوێت قوبادمان لێ بکەیت بە فریادڕەس یا سۆپەر مان ؟چ ئەرگۆمەنتێکت لەبەردەستدایە کە هێندە ئومیدت لەسەر هەڵچنیوە ؟

کورد واتەنی {مانگە شەو لە ئێوارەدا دیارە}، دەی خەڵکی بەدبەختی کوردستان هەرگیز ئەو مانگەشەوەی قوبادیان نەدیت.

ئاخر پێم ناڵێیت قوباد لە ماوەی دەسەڵاتیدا وەک جێگری سەرۆک وەزیران چەندی خزمەت کردوە تالەمەودوا بیکات؟

دەپرسم گەر [لە خەمی ئارامی و ئاشتەوایی و خزمەتی کوردستاندایە ]وەک ئاماژەت پێداوە، ئەی بۆ کوردستانەکەت هیندە وێرانە ؟

*غەمی ئارامیەکەی قوباد ئەوەیە کە لەو مەملەکەتە کاول بووەدا تەرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان و خەڵکی دیکە ،سوکایەتی ،ئەشکەنجە ولێدان بە کلکە دەمانچە بووەتە دیاردە؟

*ئاشتەوایەکەی قوباد لەوەدایە کە دوو هیزی سیاسی شک نابەم لە کوردستاندا تەبابن و هەموو چەقۆ لە هەسان دەکووتن . با سەرتا لە حیزبەکەی خۆیەوە ئاشتەوایی دەستپێبکات کە هیندە ویرانە کەس نامەی کەس ناخوێنێتەوە، تا ئێستاش سەرکردایەتیەکەی توانای بەستنی کۆبوونەوەیەکی بێ کیشەیان نیە.

ئەوە هەر باسی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیت بۆ ناکەم کە بەهۆی سیاسەتی چەوتی جووت حیزبەوە شیرازەی زۆرێک لە خێزانەکانیش تیکچووە.

* سەبارەت بە خزمەتی کوردستان ،ئەمەیان هەر زۆر جێگەی پێکەنینە . دەپرسم کە قوباد چەندین ساڵەلەو پۆستە باڵایەدایە ،بۆ خزمەتینەکرد، کێ دەستی گرتبوو ، چی لەمپەر بوو ؟ سەیرە گوڵم ،پێدەچێتتا ئێستا چاوەڕێی دەرفەت بووبێت و ئێستالەدەمی هەڵبژاردندا ئەو دەرفەتەزێڕینە پەیدا بووە بۆ خزمەتکردن.

نازانم ئەو پێشهاتەعەجیبەت کە دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە دووساڵ لە چیوە سەرچاوەی وەرگرتووە؟ یاخود ئەم دووساڵەی دوای پیشبینیەکەت چ کارێکیبەرهەمداری قوبادمان دی کە جێگە شایستەو بڕوای خەڵک بێت ؟

یا ئەوەتە هەڵبژاردن نزیکەو دەبێ فریای خۆتان کەون و خەڵک لە خشتە بەرن.

با زۆر ڕاشکاوانە و ڕاستگۆیانە پێت بڵیم ،قوباد چەندین ساڵی دیکە لەو پۆستەدا بێت نە هیچ دەکات و نە چاوەڕێی هیچی لێدەکرێت ، چونکە بە کوورتی و بەکوودی ئەو بۆ پاراستنی بەرژەوەندی بنەماڵکەی لەوێدایە { بە تایبەتی داهاتی نەوت }نەک بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان .ئەم ڕاستیە لای هەمووان ئاشکرایەو باش دەیزانن.

خراپ نیە بپرسم ئایا لە بیرتە کە هەڵۆی خاڵی ڕەخنەی تووندی لێگرت بەوەی کە کاراکتەرێکی لاوازەو هیچی دیار نیەو کەس نازانێت داهاتی نەوت چەندەو بۆ کوێ دەچێت ؟ دەزانی قوباد بەهۆی ئەوەی وەڵامی پێنەبوو خستیە قاڵبی خیزانیەوە وتی خاڵمە ڕێزی لێدەگرم و وەڵامی نادەمەوە .ئەی بریتە مەحمود سەنگاوی چی پێکرد و کردی بە جانتا هەڵگری نێچیر ؟ ئەی دێتەوە یادت ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی گلەیی ئەوەیان هەبوو کە قوباد هیچ جۆرە زانیاریەکیان پێنادات دەربارەی داهاتی نەوت ؟ بەوەی قوباد ئەندامە لە لیژنەی کاروباری نەوت کە لە هەموو داهاتی نەوت ئاگادارە.

دڵنیام کە خودی خۆت بڕوات بەو دێڕانە نیە کە نووسیوتن ، بەڵام دیارە بەرژەوەندی ناچارت دەکات دژی قەناعەتی خۆت بنووسیت.

جا تکام وایە واز لەم جۆرە پێاهەڵدان و چەواشەکاریانە بهینن ،چونکە کەس بە فلسێک لێتان ناکڕێت و مەگەر هەر خۆتان لە خۆتانی بکڕنەوە.

*سەرنج/

مانشێتی ئەم وتارەم گوزارشتە لە فرۆشتنی شیعر لە سەردەمی خەلافەتی عەباسیدا ،لەودەمەدا هەرشعڕێک کە بۆ خەلیفەکان دەنووسرا بە پێی بەهێزی پیاهەڵدانەکە نرخی بۆ دادەنرا.






نمایندەی مرۆڤێکی کۆچکردوو
بۆ ئاشتی عەبدوڵا نرخی وتارەکەت چەند درهەمە؟*
فشارەکانی عەبادی بۆ سەر دەسەڵاتی هەرێم بە کوێ دەگەن؟
مرتەزەقەکانی نێو میدیا حیزبیەکان
کێ ئەم هاوسۆزیە بەگەر دەخات؟
ئەم کتێبەش لە کوردستان چاپکراوە
لە نیوان قاوغی فڕۆکەیەک و بریندارانی چەکی کیمیاویدا
شتێکتان هەیە جێگەی شانازی بێت؟
ڕاکردن بۆ دواوە
لەمنی وەربگرن ، بارزانی دەمێنێتەوە
لە [8] ئازاردا،چەند پەیڤێک و ڕەخنەیەک لە خۆتان
یەکێک لە دووپشکەکانی دانمارک دای بە بەخێوکارەکەیەوە
کردە تەرۆریستیەکەی پاریس لە تەرازوودا
بۆ یەکیەتی زانایان ؛ مەلا داعشیەکانی کوردستان دەمکووت بکەن
لە بەرەکانی جەنگدا پێشمەرگە درووشمەکانی [داعش] دەڵێتەوە
12

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە