میران عەلی گۆرانی (ماشەڵا)ی بڵاوکردەوە
لڤین:
هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "ماشەڵا" لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە.
تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن هێمن حەمیدی شاعیرەوە نوسراوە، کاری دەرهێنانەکەی لەلایەن هونەرمەند ئارام سەردارەوە بۆ کراوە لە وڵاتی تورکیا کاری وێنەگرتن بۆ کلیپەکە بەئەنجام گەیەنراوە.
میران عەلی، لەدایکبوی 1995ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"ی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو.
690 جار بینراوە