بەتەمەنترین حاجی ئەمساڵ میوانی شای سعودیە بوو

18.08.2019

لڤین: 

لە سەر بانگهێشتی شای سعودیە بەتەمەنترین حاجی جیهان حەجی ئەنجامدا كە خەڵكی وڵاتی ئیندۆنیزیایە. 

بەتەمەنترین حاجی جیهان ناوی ئەوهی عەیدڕوس سەمری بووە و خەڵكی وڵاتی ئیندۆنیزیا بوو ئەو تەمەنی 130 ساڵە و گەشتی حەجی كردووە. 

ئەو حاجیە لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەكەی سەردانی سوعودیەی كردبوو میوانی شا سەلمان شای سعودیە هەژمار كرابوو لە كاتی گەیشتنی بۆ  ولاتی سعودیە لەلایەن بەرپرسانی حەجی سعودیەوە پێشوازی لێكرا. 

1568 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations