لەبارەی مافی پەنابەریەتیەوە ئەڵمانیا بڕیارێکی نوێی دەکرد

18.08.2019

لڤین:

سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ناوخۆی ئەڵمانی ، ئەو كەسانەی کە سەردانی وڵاتەكانی خۆیان دەكەنەوە، لە ئەڵمانیا پەنابەرن دەنێردرێنەوە ، لەبەر ئەوەی ئەوانە مەترسی لەسەر ژیانیان نیە لە وڵاتەکانی خۆیان.

هۆرست زیهۆڤەر، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی ناوخۆیی ئەڵمانیا، بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە " هەر كەسێك، بەردەوام بۆ بەسەربردنی پشوو سەردانی وڵاتەكەی بكاتەوە، مانای ئەوەیە كە هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانی نییە".

هەروەها ڕونیکردووەتەوە" هەركەسێك بەردەوام سەردانی وڵاتەكەی بکات ، مافی پەنابەرێتیان لێ وەردەگیرێتەوە، چونكە ئەوە دەیسەلمێنێت كە ئەو پەنابەرانە توشی چەوسانەوە و مەترسی نابیتەوە ".

لە لێدوانەکەیدا ، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی ناوخۆیی ئەڵمانیا ، نمونەی بە ئەو كەسانەداوە كە لە سوریاوە هاتونەتە ولاتەكەی وتویەتی ‌" ئەوكاتەی دۆخی سوریا ئاسایی ببێتەوە، ئەڵمانیا سەرجەم پەنابەرانی سوریا رەوانەی وڵاتی خۆیان دەكاتەوە".

سەبارەت بە پەنابەرانی دێکە لە وڵاتەکەی ، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی ناوخۆیی ئەڵمانیا ، ئاشکرای کردووە " بۆ پەنابەرانی دیكەی جگەلە سورییەكان، لە هۆكاری گەشتكردنیان دەكۆڵێتەوە و لە بنەڕەتیشدا ئەوان ئاگادارن كە پەنابەرانی غەیرە سوری سەردانی وڵاتانی خۆیان دەكەنەوە".

6817 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations