بەڤیدیۆ ; دەستگیر کردنی ٢٠ ئافرەتی بیانی لە قورمارخانەکانى بەغداد

24.08.2019

لڤین:

پشكێنه‌رێکی گشتی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق ڕایگەیاندوە، ئۆپراسیۆنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەردەوامە بۆ سەر قومارخانە و ڕۆلێتەکانی بەغدای پایتەخت، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بیانی‌ دەستگیر کراون.

ماوه‌یه‌كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی بۆ داخستنی قومارخانه‌كان و هۆڵه‌كانی رۆلێت له‌ به‌غدا ده‌ستپێكردووه‌ و ده‌یان كه‌سی له‌ خاوه‌نی ئه‌و شوێنانه‌ به‌ تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئافره‌ته‌وه‌ ده‌ستگیر كردوە.

سەبارەت بەو ئۆپراسیۆنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئه‌مڕۆ ( شه‌ممه‌ ٢٤ی‌ ئابی‌ ٢٠١٩ )، جه‌مال ئه‌سه‌دی‌، پشكنه‌ری‌ گشتی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق ڕایگەیاندوە" شەوی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزەکانی پۆلیسی عیراقەوە ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بیانی‌ كه‌ له‌ قومارخانه‌كانی‌ به‌غدای‌ پایته‌خت كاریان ده‌كرد، ده‌ستگیركران".

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە" له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا ( ٢٤ ) ئافره‌ت و هەندێک پیاوی بیانی تێدایە لە هەڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی‌ جیاواز بون و دەستگیر کراون".

پشکنەرەکە وتوشیەتی" ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ قومارخانه‌كان كاریان ده‌كرد و هۆڵه‌كانی‌ ڕۆڵێتیان و یاری بەختیان به‌ڕێوه‌بردووە".

سەبارەت بە دادگای کردنی ئەو کەسانە، ئەو پشكنه‌رە‌ گشتییەی وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق ئاشکرای کردوە" ئەو کەسانەی دەستگیرکراون به‌پێی‌ یاسای‌ عیراقی‌ دادگایی ده‌كرێن و ئەو هه‌ڵمه‌تەش بەردەوام دەبێت بۆ داخستنی‌ هۆڵه‌كانی‌ ڕۆلێت و قومارخانه‌كانی‌ به‌غدای‌ پایته‌خت".

 

1493 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations