وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی لەبارەی ئەو کارمەندانی ئاسایش و پۆلیسەوە دەرکرد کە خاوەنی بڕوانامەن

24.08.2019

لڤین:

وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندوە، ھەر پۆلیس و كارمەندیكی ئاسایش بروانامەی ھەبێت دەبێتە ئەفسەر و تەنها پێویستی بەخولی پێگەیاندنی ئەفسەر دەبێت.

بەگوێرەی نووسراوی ژمارە ( ١٣٥٩٦ ) کە لە بەرواری ( ٨ / ٨ / ٢٠١٩ ) دەرچووە، واژووی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە، ئاماژە بە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی ناوخۆ كراوە و تیایدا ئاشكرای كردووە كە لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ كردنەوەی خولی پێگەیاندنی ئەفسەران.
بەگوێرەی نوسراوەكە" ئەو كەسانەی خاوەنی بڕوانامەن دەتوانن ببنە ئەفسەر لەوەزارەتەكە دوای ئەوەی خولی تایبەت دەبینن".

 

4835 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations