بۆیەکەمجار دوو منداڵی کورد دەبنە دادوەری فێستیڤاڵی ئەسفەهان

25.08.2019

لڤین:
لەئەسفەهانی وڵاتی ئێران ۳۲ هەمین فێستیڤاڵی منداڵان بەبەشداری ٢٧ وڵات بەڕێوەدەچێت و دوو منداڵی کوردیش دەبنە دادوەر. 

ڕۆژی ١٩-٨-۲۰۱۹ فێستیڤاڵی منداڵان بۆ فیلم لەئەسفەهان دەستیپێکردو بڕیاریشە تا ٢٧ ی ئەم مانگە بەردەوامبێت، کە ٢٧ وڵا تێیدا بەشدارن، بۆ یەکەمجاریش لەمێژووی عێراقدا (میلانۆ و مەستی فوئاد) وەک دوو منداڵی کورد بەشدارن و  داوەری بۆ هەڵسەنگاندنی فیلمەکان دەکەن.

جێی ئاماژەیە هەردوو منداڵە دادوەرەکە نەوەی فوئاد جەلال خاوەنی کۆمپانیای مەستی فیلم-ن کە ساڵانە سەرقاڵی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانیە و بایەخی تایبەتی بۆ فێستیڤاڵی فیلم هەیە.

489 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations