كۆنسێرتەكەی عەدنان كەریم لە كەركوك دواخرا

26.08.2019

لڤین: 
بڕیاربوو ئەمڕۆ هونەرمەند عەدنان كەریم كۆنسێرتێكی گۆرانی وتن لە شاری كەركوك ئەنجام بدات بەڵام بڕیاری دواخستنی كۆنسێرتەكەی راگەیاند. 

هونەرمەند عەدنان كەریم، بەبۆنەی كۆچی دوایی بڕیاری شەهید ئاسۆ جەلال مەسۆیی، بڕیاریدا وەك هاوخەمیەك ئەو كۆنسێرتەی ئەمڕۆ بڕیار بوو لە شاری كەركوك ئەنجامی بدات دوا دەخات. 

لەوبارەیەوە سپۆنسەری كۆنسێرتەكە كە دەزگای میدیایی كوردسات بوو رایگەیاند  لەگەڵ هونەرمەندەكەدا كۆنسێرتەكەیان لەشاری كەركوك بۆ كاتێكی نادیار دواخستووە.

391 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations