نۆكیا مۆبایلێك دەخاتە بازاڕەوە 27 رۆژ جارێك بارگاوی دەكرێتەوە

07.09.2019

لڤین: 

نۆكیا مۆبایلێكی كۆنی خۆی نوێ كردەوە و باتریەكەی بۆ 27 رۆژ بەرگری دەكات و پێویستی بە باروگاوی كردن نابێت ئەوە جگە لەوەی چەندین تایەبت مەندی جیاوازی تیادا جێكردووەتەوە. 

كۆمپانیای HMD مۆبایلی (2720)ی نۆكیا دەخاتە بازاڕەوە لە كاتێكدا پێشتر هەمان ئەو مۆبایلە هەبوو بەڵام لە ئێستادا بەهەمان شێوە نویچ كردنەوەی تیادا كردووە. 
كۆمپانیاكە ئەوەی ئاشكرا كردووە مۆبایلی نۆكیای 2720 كە لە ساڵی 2009 دەرچووە سەرلەنوێ زیندوو دەكرێتەوە و توانای پەیوەندیكردنی هەیە بە ئینتەرنێت لەڕێگەی 4G و ئەپلیكەیشنەكانی وەك (نەخشەكانی گوگل) و (واتس ئاپ) و (فەیسبوك) لەخۆدەگرێت.

كۆمپانیاكە ئەوەشی خستە روو كە ئەم مۆبایلە بۆ ئەو كەسانە دیزاین كراوە كە دەیانەوێ لە "ژەهرە ژمارەییەكان" رزگاریان بێت، واتا بۆ حەسانەوە لە ئامێرەكانی كۆمپیوتەر، یان مۆبایلەكان بەمەبەستی كەمكردنەوەی گرژی و زیاتر تیشك خستنەسەر جیهانی دەوروبەریان

مۆبایلەكە، لە هەفتەی داهاتوو دەكەویتە بازارەوە و نرخەكەی تەنها 98 دۆلار دەبێت و دوو شاشە لەخۆدەگرێت، شاشەیەكی سەرەكی كە پێوانەكەی نزیكەی 7سانتیمەترە و شاشەیەكی بچووكتر كە پێوانەكەی نزیكەی 3 سانتیمەترە و دەتوانرێ پاش داخستنی مۆبایلەكە بەكاربێت بۆ بینینی ئاگاداركردنەوەكان لەكاتی داخستن و نوشتاندنەوەی مۆبایلەكە.

یاریدەدەری دەنگی (گوگل)ی تێدایە و دەتوانرێ وەك خاڵی پەیوەندی (وای فای) بەكاربهێنرێت، لەبەرئەوەی ئەم مۆبایلە زۆر كردارە كۆمپیوتەرییەكان بەكارناهێنێ، باترییەكەی بۆ ماوەی 27 رۆژ كاربكات پاش هەر بارگاویكردنەوەیەك.

2122 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations