لە 37 رۆژدا 130 كەسی سڤیل لە عەفرین فڕێندراون

12.09.2019

لڤین: 
لە ماوەی 37 رۆژدا هێزەكانی سەر بەتوركیا لە عەفرین و دەروبەری 130 كەسی سڤیلیان فراندووە و 3 كەسیشیان كوشتووە كە یەكێان ژنێكی بەتەمەن بووە. 

ئاژانسی هاوارنیوز ئاماری پێشێلكاریەكانی مافی مرۆڤی لە شاری عەفرین بڵاو كردەوە رایگەیاند لە ماوەی 37 رۆژی رابردوودا نزیكەی 130 هاوڵاتی سڤیل لە گوند و ناوچەكانی عەفرین رفێندراون. 

ئەوەشی رونكردووەتەوە كە لە نێوان ئەو 130 كەسەدا 21 كەس لە ناوچەی ماباتا و 13 كەس لە ناوچەی بلبلێ 7 كەس لە ناوچەی شێ و 33 كەس لە شەرا و 8 كەس لە رەجۆ و و 16 كەسیش لە جەندرێس و 2 كەس لە شێراوا و 30 كەس لە ناوەندی عەفرین و گوندەكانی دەوروبەری. 

ئەوەش رونكراوەتەوە تا ئێستا چارەنوسی زۆرینەیان بەنادیاری ماوەتەوە و 3 كەسیش لەوانە كوژراون كە یەكێكیان بەرەگەز ژنێكی بەتەمەن بووە. 

56 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations