سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژانی تاریقی بەقاڵ دەركرا

12.09.2019

لڤین: 

كەمێك پێش ئێستا لە دووەمین دانیشتنیدا دادگای سلێمانی سزای لەسێدرەدانی بۆ بكوژانی تاریقی بەقاڵ دەركرد. 

تاریقی‌ به‌قاڵ، رۆژی‌ 18ی مانگی‌ 12ی‌ 2018 دوای‌ چونه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ له‌ماڵ ئیتر نه‌گه‌رایه‌وه‌‌و دواتر ئاسایشی‌ سلێمانی‌ دوای‌ ده‌ستگیرکردنی‌ باندێک ته‌رمه‌که‌یان دۆزییه‌وه‌.

رۆژی  7ی نیسانی2019، ئاسایشی سلێمانییه‌وە باندێکیان دەستگیرکرد کە دانیان بە کوشتنی تاریقی بەقاڵ و مەریوانی دارا رەزادا ناو، راشییانگەیاند، چەندین تاوانی دیکەیان ئەنجامداوە.

رۆژی 27ی ئابی 2019، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی بکوژانی تاریقی‌ به‌قاڵ لە دادگای سلێمانی بەرێوەچوو، ئەمڕۆش لە دووەم دانیشتنیدا دادگای سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژانی تاریقی بەقاڵ دەركرد.

749 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations