پارتی ژمارەیەك كادری خۆی لە سنوری سلێمانی دەستگیر دەكات

13.09.2019

لڤین: 
پارتی دیموكراتی كوردستان چەند كادرێكی باڵای لەسنوری سلێمانی ‌و دەوروبەری بەهۆی ئەوەی گومانی لێیان هەیە دەستگیردەكات.

ماڵپەڕی شار پرێس لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاوی كردەوە: پارتی دیموكراتی كوردستان لەماوەی رابردوو لەچەند ناوچەیەكی سنوری سلێمانی‌ و دەروبەری لەوانە چەمچەماڵ‌ و هەڵەبجە، چەند كاردرێكی خۆی دەستگیركردووە.

ئەو كادرانەی پارتی دەستگیریكردوون، بەرپرسی ناوچە بەرەو سەرن كە تێدایاندایە ئەندام‌  لق‌ و كارگێڕ لقن دەستگیركراون ‌و تائێستاش چارەنووسیان نادریارە.

ماڵپەڕەكە ئەوەی ئاشكرا كردووە كە ئەو كادرانە لەلایەن دەزگای پاراستنی پارتی دیموكرات بانگهێشتی هەولێر كراون‌ و دواتر دەستگیركراون، كە گوایە ئەو كادرانە گومانیان لەسەرە.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، گومانەكان لەسەر ئەو كادرانەی پارتی بوونی پەیوەندییانە بەلایەنی ناوخۆیی ‌و دەرەكی تر، بەو هۆیەشەوە دەستگیركراون‌ و رێگەش بەكەسوكاریان نادرێت سەردانیان بكەن.

10226 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations