نوێترین زانیاری دەربارەی کەیسی ئەوکەسەی ناوی شووتی پێنجوێنی زڕاند

17.09.2019

لڤین:

قایمقامی پێنجوێن ڕایگەیاندوە، کەسەکە دانی بە تاوانەكەیدا ناوەو ئێستا كەیسەكەی لە دادگا‌یە، هەرچەندە ئەو کەسە خەڵکی پنێچوین نیە، بەڵام فەرمانبەرە لە فەرمانگەیەکی حکومی سنوری ئەو قەزایە.

زانا رەحمان، قایمقامی پێنجوێن لە لێدوانێکدا بۆ سایتی زەمەن رایگەیاندوە" ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی بڵاوکردەوە، دانی بە تاوانەكەیدا ناوەو ئێستا كەیسەكەی لە دادگا‌یە".

هەروەها وتویەتی" ئێمەو دادگایش ئەو کەیسەمان زۆر بە جدی گرتووە، هەرچەندە ئەو کەسە دەڵێت بەبێ‌ هیچ مەبەستێكی شەخسیی ئەو كارەم كردووە، بەڵام ئەگەر دوای بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدۆییە زوو فریانەكەوتینایە، ئەوا زیانێكی زۆری بە سومعەی شووتی و جوتیارانی سنورەكەمان دەگەیاند".

لە کۆتای لێدوانەکەیدا قایمقامی پێنجوێن ئاماژەی بەوەداوە" ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی تۆمار و بڵاوکردووەتەوە، خۆی خەڵکی پێنجوێن نییە، بەڵام فەرمانبەری دامەزراوەیەکی حکومییە لە سنووری قەزای پێنجوێن".

سەرەتای مانگی رابردوو لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوەو کاردانەوەو دەنگدانەوەیەکی زۆی هەبوو کە تێیدا هاوڵاتیەک باسی ئەوەی دەکرد کە شوتی پێنچوین نەخورێت چونکە هاوڵاتیان توشی نەخۆشی شێرپەنجە دەکات بەهۆی ئەوەی بە دەرمان گەورە دەکرێ و پێدەگەیەنرێ.

 

1551 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations