لڤین ناوەڕۆكی سەردانی بەرهەم ساڵح و محەمەد حەلبوسی بۆ هەرێم ئاشكرا دەكات

18.09.2019

لڤین: 

دوای ئەوەی دوێنێ سەرۆك كۆمار بە سەردانێكی لەناكاو گەیشتە شاری هەولێر بڕیارە ئەمڕۆش سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بگاتە شاری هەولێر و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت كۆدەبێتەوە. 

ئێوارەی دوێنێ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كە لە پشتكی پارتیە بە شێوەیەكی كتوپڕ گەیشتنە شاری هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی،سەرۆكی هەرێم كۆبونەوە و بڕیاریشە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت كۆبونەوە ئەنجام بدات. 

بە گوێرەی زانیاریەكانی (لڤین پرێس) سەردانەكەی بەرهەم ساڵح بۆ گفتوگۆ بووە لەبارەی رێكەوتنی هەرێم و بەغداد، لەبارەی پرسە جیاوازەكان و پەیامی سەرۆكایەتی حكومەتی هێناوە بۆ هەرێم و هۆشداریان پَدەدا. 

مەبەستی سەردانەكەی سەرۆك كۆمار و هێنانی وەزیری دارایی لەگەڵ خۆیدا بۆ هۆشداری دانبووە لەوەی كە حكومەت و لایەنە سیاسیەكانی عێراق سوورن لەسەر ئەوەی بودجەی هەرێم ببڕن ئەگەر بە زوترین كات رێكەوتنی هەمەلایەنە واژۆ نەكەن. 

هاوكات بڕیاریشە بۆ هەمان مەبەست ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی شاری هەولێر بكات و لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە. 

سەردنەكەی حەلبوسی لە ژێرناوی تردایە بەڵام ئامانجی سەرەكی گەیاندنی پەیامی لایەنە عێراقیەكان و سەرۆكی حكومەتی عێراقە بە بارزانیەكان و حكومەتی هەرێم. 

7658 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations