رۆناڵدۆ: میسی بەهێزترین ركابەرە

18.09.2019

لڤین: 
رۆناڵدۆ رایگەیاند ناخۆشترین ساڵ ساڵی 2018 بووە، ئەوەش ئاشكرا دەكات هەولچ دەدات بۆ بەدەستهێنانی 7 بۆ 8 تۆپی ئاڵتونی و بۆ ئەوەی پێش میسی بكەوێتەوە. 

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند: دوای ژمارەی پێوانەیی ناكەوم، بەڵكو ژمارەی پێوانەیی دوامەكەوێت، بەهرەش هیچ شتێك نیە ئەگەر كار نەكەیت.

ناوبراو وتیشی: ناوبانگ دوو لایەنەیە، هەمیشە لاپەرەی یەكەمی رۆژنامەكانیت، بەڵام ئەمە تایبەتمەندیت لێ زەوت ئەكات، لە 10 ساڵی رابردودا نەمتوانیوە لەگەڵ منداڵەكانم بچم بۆ گەران و ناتوانم كەسێكی ئاسایی بم.

ئەو رونیدەكاتەوە ئەمەوێت جۆنیۆری كوڕم كەمێك بچێژێت بۆ ئەوەی هەوڵ بدات بۆ شتەكان تا دەستی بكەوێت، ئەو شوێنانەم پیشاندا كە تیا ژیاوم، بڕوای پێ نەكردم. باسی جۆرجینای كچە هاوڕێیدەكات و دەڵێت "باشترین خۆشەویستی ژیانمە، رۆژێك لە رۆژان لەگەڵیدا هاوسەرگیری ئەكەم".

لە باسی خیزانەكەیدا رۆناڵدۆ باسی لەوە كرد "دایكم هەست بە قەلەقی زۆردەكات پێش ئەوەی یاریی بكەم، ناهێڵم زۆربەی یارییەكانم ببینێت، زۆرجار كە ئەهاتە یاریگاوە سەرقاڵی دەبوم بەهۆی دودڵییەكەیەوە، پێموت كە ناتوانێت لەوە زیاتر سەیری یاریی بكات".

رۆناڵدۆ بەداخە بۆ ئەوەی كە باوكی نەیبینیوە كە ژمارە یەكە، لە بارەی تۆمەتەكانی دەستدرێی لە ساڵی رابردوو دەڵێت: 2018 قورسترین ساڵ بوو دوور لە تۆپی پێ، دڵتەنگیان كردم چونكە یارییان بە كەرامەتم كرد، قورسە بۆ من كە خۆشەویست و خێزان و منداڵم هەیە، بە دایكمم وت لەسەر خۆ بێ تۆ كوڕەكەی خۆت دەناسیت.

كریستیانۆ دەشڵێت "جوانترین گۆڵم ئەوەبو كە لە یۆڤانتۆس كردم، زۆر جاری تر هەوڵمداوە بەڵام سەركەوتوو نەبوم، بڕوا ناكەم كەسێكی تر بتوانێت گۆڵێكی لەو شێوەیەی من بكاتەوە كە لە یوڤیم كرد".

ئەو لەبارەی لیۆنێل میسی دەڵێت بەهێزترین ركابەر بووە روبەروی بومەتەوە، ئەمەوێ زۆرترین تۆپی ئاڵتون بەدەست بهێنم لە مێژودا، پێموایە دەبێت بگەمە شەش بۆ حەوت تا میسی بەتەواوی تێپەڕێنم، پەیوەندیم باشە لەگەڵ ئەو یاریزانە بەڵام هەردوكمان یەكتر باش دەكەین. 

897 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations