خالید شوانی بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەستنیشانكرا

18.09.2019

لڤین:

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستانەکان لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەستنیشانكرا.

ئەمڕۆ ١٨ى ئەیلولى ٢٠١٩ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا خالید شوانی، لە لایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستانەکان لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق دەستنیشانكرا.

خالید شوانى، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى، بۆ ماوەى دوو خول پەرلەمانتارى عێراق بووە، وابڕیار بوو بکرێتە وەزیری داد، بەڵام بە هۆی ناکۆکی پارتی و یەکێتیەوە ئەو پۆستەی پێنەدرا.

316 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations