پەرلەمانتارێک: هەرێم و بەغدا رێکنەکەون مەترسی لەسەر بودجەی هەرێم دروست دەبێت

18.09.2019

لڤین:
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەردانی سەرۆک کۆمار و وەزیری دارایی عێراق بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی بەرپرسانی عێراق بووە بە بەرپرسانی هەرێم لەسەر رێکەوتنی نێوانیان.

شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند، سەرۆک کۆمار و شاندی یاوەری پەیامی بەرپرسانی عێراقیان گەیاندووەتە بەرپرسانی هەرێم سەبارەت بە رێکەوتنیان لەگەڵ بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوت و دابینکردنی بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیدەکرێت بگەنە رێکەوتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و لە ئەگەری رێکنەکەوتنیشیان کێشە بۆ بودجەی هەرێم و عێراقیش دروست دەبێت.

ئەمڕۆ لڤین لە هەواڵێکیدا ناوەڕۆکی سەردانی سەرۆک کۆماری عێراق و شاندی یاوەری بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد.

493 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations