سبەینێ خەڵاتەكانی زەبێست یەكلایی دەكرێنەوە

22.09.2019

لڤین: 
یەكێتیی تۆپی پێی جیهان سبەینێ دوو شەممە باشترینەكانی ساڵ لە شاری میلانۆی وڵاتی ئیتاڵیا دەستنیشان دەكات و ركابەری لەسەر سێ یاریزان ماوەتەوە. 

شاری میلانۆ سێیەم شارە كە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی زە بێستی تیا دابەش دەكرێت پاش زیوریخ و لەندەن، بڕیاریشە ئاهەنگەكە رۆد گۆلێت و ئیاریا دامیكۆ سەرپەرشتی بكەن و بەڕێوەی بەرن.

وا بڕیارە لەو ئاهەنگەدا 10 خەڵات دابەش دەكرێت كە دیارترینیان باشترین یاریزانە كە هەریەكە لە ڤان دایك و میسی و رۆناڵدۆ كاندیدن. 

ئەوە جگە لەوەش كە هەریەكە لە گواردیۆلا و پۆچینتۆ و كلۆپ بۆ  باشترین راهێنەر كاندیدن و  باشترین گۆڵپارێزیش هەریەكە لە پیكەر و ئیدیرسۆن و شتیگن ركابەری دەكەن. 

453 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations