چارەنووسی ئەو کچەی لە هەولێر ونبوو ئاشکرا کرا

27.09.2019

لڤین:

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کچەکە خۆی پەیوەندی بە ئێمەوە کردووە و دەزانین لە کوێیە، لە نزیکترین کاتدا دەگەڕێتەوە ناو کەس و کارەکەی.

ڕۆژی ١٩ ی ئەیلول کچێکی تەمەن ١٥ ساڵان لەدوایی ئەوەی لەگەڵ دایکی دەچێتە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، دواتر کچەکە دیارنامێنێت و دەڕفێندرێت. بەڵام لە ئێستادا پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات کە کچەکە نەڕفێنراوە و کچەکە بەویستی خۆی ڕۆیشتووە.

ئەمڕۆ ( هەینی ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ )،هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند" کچەکە خۆی پەیوەندی بە ئێمەوە کردووە و دەزانین لە کوێیە و لەماوەیەکی نزیکیشدا دەیگەڕێنینەوە ناو کەس و کارەکەی، هەروەها کچەکە خۆی ڕۆیشتووە و نەڕفێنراوە".

سەبارەت بۆ هۆکاری ڕۆیشتنی کچەکە وتەبێژەکە ئشکرای کردوە" هۆکاری ڕۆیشتنی ئەو کچە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی خێزانی و هیچ پەیوەندییەکی بەڕفاندنەوە نییە".

62809 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations