سیمۆنی: هەوڵماندا لە دێربی مەدرید گۆڵمان لێ نەكرێت

29.09.2019

لڤین: 
راهێنەری ئەتلەنتیكۆ مەدرید رایگەیان بەهۆی ئەوەی یانەكەی زۆر هەوڵیانداوە هیچ گۆڵیان لێ نەكرێت بۆیە یاریەكە تاموچێژی خۆی لەدەستداوە. 

دیگۆ سیمیۆنی، راهێنەری یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدرید، دوای یاری دێربی مەدرید رایگەیاند، هەردوو تیپەكە لە روی جەستەییەوە هیلاك بون و توانایەكی زۆریان خەرج كردوە.
ناوبراو لە دای یەكسان بونی یاریەكە بە بێ گۆڵ وتیشی، بە درێژایی یارییەكە هەوڵی ئەوەماندا لەسەرەتاوە گۆڵمان لێ نەكرێت دواتر هەوڵی گۆڵكردن بیدەن.

سیمیۆنی ئاماژەی بەوەدا كە یارییەكە داخراو بوو هەردوو تیپەكە خاڵی وەرچەرخانی یارییەكەیان لەدەستداوە. یانەكەیان ویستویانە یارییەكە كۆتایی بێت بێ ئەوەی گۆڵیان لێ تۆماربكرێت كە ئەوەش وای كردوە لە تاموچێژی دێربی كەم بكاتەوە.

209 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations