پارتی رێگری لە چەند حزبێك دەكات بەشداری هاوپەیمانێتی كوردستانی ببن

02.10.2019

لڤین: 
بە هۆی مەرجی پارتیەوە رێگا نەدراوە تەڤگەری ئازادی كە حزبێكی نزیك لە پەكەكەیە بەشداری هاوپەیمانێتی حزبە كوردستانیەكان بكات بۆ ناوچە دابڕێندراوەكان لە هەوڵیشدایە بۆ رێگری لەبەشداری كردنی حزبە ئێزدیەكان.

بە گوێرەی وتەی سەرچاوەیەكی بەرپرس لە ناو تەڤگەری ئازادی (نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان) تا یبەت بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: دوای ئەوەی یەكەمین كۆبونەوەی لایەنە كوردستانیەكان بۆ لیستێكی هاوبەش لە شاری كەركوك ئەنجام درا تەڤگەری ئازڤادیش تیایدا بەشدار بوو 11 حزب واژۆیان بۆ دروست كردنی ئەو لیستە كرد. 

ئەو سەرچاوەیە رونیكردەوە بەڵام دوای ئەوەی لیستەكە فراوان كرا پارتی داوای كردووە تەڤگەر بۆ كۆبونەوەكانی دواتر بانگهێشت نەكرێت، لەبەر ئەوەی ئەوان بە حزبێكی رێپێدراوی نازانن. 

ئەو بەرپرسەی تەڤگەر كە نەیویست ناوی بڵاو بكرێتەوە باسی لەوە كرد جگە لە خواستی توركیا هیچ لێكدانەوەیەكیتر بۆ ئەو هەڵوێستەی پارتی ناكرێت. 

لڤین  ئەوەشی زانیوە لە ئێٍستادا پارتی رازی نیە بە بەشداری كردنی هاوپەیمانێتی 4 حزبی ئێزدی لە سنوری شەنگال بۆ ناو هاوپەیمانێتیەكە بەڵام حزبەكانیتر لە گفتوگۆدان لەگەڵ هەردوو لایەنەكەدا بۆ ئەوەی جێیان بكرێتەوە لە هاوپەیمانێتیەكەدا. 

6107 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations