لە ئێستادا ئۆباما رۆژانە بە چیەوە سەرقاڵە

04.10.2019

لڤین: 
بەهۆی ئەوەی لە كاتی كاندیدی بونی بۆ سەرۆكایەتی كۆماری ئەمریكا هاوسەرەكەی لێی توڕە بووە لە ئێٍتادا سەرۆك كۆماری پێشووی ئەمریكا هەموو ژیانی بۆ خوێندنەوە و خەوتن تەرخان كردووە.

باراك ئۆباما، سەرۆك كۆماری پێشووی ئەمریكا، پاش كۆتایی خولی سەرۆكایەتیی لە كۆشكی سپی ڕایگەیاندووە لە ئێستادا تەنیا خۆی بە خەوتنەوە سەرقاڵ كردووە.

ئۆباما ڕایگەیاندووە كە خەو وەكوو مادە هۆشبەرەكانە، پاش خەوێكی ئارام، هەستێكی بەختەوەریت دەبێت ئەوە جگە لەوەی كە كاتێكی زۆری بۆ خوێندنەوە، تێفكرین و گەشتوگوزار لە گەڵ هاوسەرەكەی داناوە. 

سەرۆك كۆماری پێشووی ئەمریكا دانی بەوەدا ناوە كە لە كاتی كاندیدبوونی بۆ سەرۆكایەتی، میشلی هاوسەری لێی توڕە بووە و هەموو كات ئەو نیگەرانییەشی پێ ڕاگەیاندووە بۆیە لە ئێستادا قەرەبوی بۆ هاوسەرەكەی كردووەتەوە.

10094 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations