کاکەمین نەجار: ڕازی نابین سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌س له‌ دهۆك و هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت

06.10.2019

لڤین:
ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه‌ بزانین له‌هه‌رشوێنێك خه‌له‌ل هه‌بێت چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن و دەشڵێت"ئێمه‌ به‌وه‌ ڕازی نابین سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌س له‌ دهۆك و هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت وه‌ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش به‌ته‌نها له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌".

كاكه‌مین نه‌جار، ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندوە" ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پارێزگاری كه‌ركوك، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانرێت پارێزگار ده‌بێت له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت ئه‌نجومه‌نیش به‌ته‌نها كوردی تێدا نیه‌ به‌ڵكو توركمان و عه‌ره‌بی تێدایه‌ ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت له‌و ڕوه‌وه‌، ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌نگی له‌سه‌ر بدات و به‌غداد-یش په‌سه‌ندی بكات".

ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر بڕواننه‌ مێژوو پارتی هه‌میشه‌ پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ بووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كردویه‌تی ئێستاش پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یه‌ كه‌له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كردویه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ته‌نها ئیشه‌ ئیداریه‌كه‌یه‌ كه‌ لای ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه‌ كه‌ده‌ست بكات به‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ ڕێككه‌وتن، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ په‌شیمان نه‌بوینه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وامین له‌ڕێككه‌وتنه‌كان".

کاکەمین نەجار وتیشی"ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه‌ به‌پێی یاسا كاك قوباد وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌یه‌تی هیچ ڕێگریه‌ك نیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هاوكاری ته‌واویشی ده‌كه‌ین به‌ڵام به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه‌، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه‌، ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاریكراون ئه‌وه‌ی له‌یاسا به‌ده‌ر بێت ئه‌وه‌ شتێكی تره‌ ئه‌وه‌ی یاسایی بێت پارتی پابه‌نده‌ به‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی "كاك قوباد"ه‌وه‌".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی لە دیدارێکیدا بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە" له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆده‌بینه‌وه‌ بزانین له‌هه‌رشوێنێك خه‌له‌ل هه‌بێت چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین، ئێمه‌ به‌وه‌ ڕازی نابین سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌س له‌ دهۆك و هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت وه‌ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش به‌ته‌نها له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، چونکە كوردستان یه‌ك حكومه‌ت و یه‌ك كابینه‌ و یه‌ك په‌رله‌مانی هه‌یه‌، هه‌موومان پێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین وه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانیش به‌پێی یاسا دابه‌شكراوه‌ بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگر و وه‌زیره‌كانیش".

2033 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations