پارێزگاری بەغدا دەستی لەکارکێشایەوە

06.10.2019

لڤین:
ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگاری بەغدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگا كرد بە زۆرینەی دەنگیش دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسەند كرا.

فەلاح جەزائیری، پارێزگاری بەغدا، لە ئەنجامی نارەزایەتییەكانی خەڵكی شارەکە، فەلاح جەزائیری دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگا كرد، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەست لەكاركێشانەوەكەی ناوبراو پەسەند كرا.

ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوای دامەزراندن و هەلی کار دەکەن و بەهۆی خۆپیشاندانەکانیشەوە زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی بریندار بوون.

265 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations