وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژمارەی کوژراو بریندارەکانی خۆپیشاندانەکانی بڵاوکردەوە

06.10.2019

لڤین:
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژمارەی کوژراو بریندارەکانی خۆپیشاندانەکانی رۆژانی رابردوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 104 خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە شەش هەزاری دیکەش برینداربوون.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەعد موسەوی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوی عێراقەوە 104 کەس کوژراون و زیاتر لە 6 هەزار کەسیش برینداربون.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەو کەسانە بدۆزرێنەوە کە رۆڵیان هەبووە لە دروستبوونی خۆپیشاندانەکاندا و سزابدرێن.

1014 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations