هادی عامری: ئێمە لێرەین بۆ پاراستنی كەركوك

08.10.2019

لڤین: 
سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجمەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، كەركوك گوڵی عێراقیەكانە و تەنها هی كورد نیە و بەڵكو دەبێت هەموو پێكهاتەكان بە قەدربن تیایدا.
 

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، دوای سەردانی بۆ شاری كەركوك، ڕایگەیاند: سەردانەكەمان بۆ كەركوك ئەوە دەگەیەنێت كە ئەو شارە گوڵی عێراقییەكانە و پێویستە پێكهاتەكانی كورد و عەرەب و توركمان و مەسیحی بە ڕێز و بەقەدر بن تێیدا.

ناوبراو لە وتەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد "كەركوك بەتەنها هی كورد نییە بەڵكو هی سەرجەم پێكهاتەكانە" ئەگەر تیرۆر بیەوێت بگەرێتەوە بۆ كەركوك ئەوا ئێمە لێرەین.

1133 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations