میدیای گۆڕان هەواڵی دابەشكردنی موچەی لە پارەی مەسرور بارزانی سڕیەوە

09.10.2019

لڤین: 
هەرچەندە میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند سەرۆكی حكومەت لە پارەی خۆی ماوەی دوو مانگە موچەی فەرمانبەران دابین بەڵام هەواڵەكەی سڕیەوە. 

شەوی رابردوو میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند "دوو مانگە، ئاشتی هەورامی وەزیری پێشوی سامانە سروشتییەكان و یاریدەردەی سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری وزە كە هێشتا داهات و دۆسیەی نەوت لەلای ئەوە، نیوەی پارەی نەوت رادەستی وەزارەتی دارایی ناكات".

ماڵپەڕی كەی ئێن ئێنی بزوتنەوەی گۆڕان كە وەزیری دارایی لە پشكی ئەو حزبەیە رونیشیكردەوە كە "دوو مانگە ئەنجومەنی وەزیران پارەی تەواوكاریی مووچە لەحسابێكی تایبەتەوە دەهێنێت، بەهۆی ئەوەی داهاتی فرۆشتنی نەوتی كێڵگەی عەین زالە لەلای سەرۆكی وەزیرانە لەو رێگایەوە نەیهێشتوە ئەو دوو مانگە دابەشكردنی موچە دوا بكەوێت".

بەڵام دوای ئەوەی هەواڵەكە بلاو كرایەوە لەسەر ناوی بزوتنەوەی گۆڕان كەی ئێن ئێن هەواڵەكەی سڕیەوە و لە سەر پەڕەی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش سڕیەوە. 

6333 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations