میسی: پێموابوو نەیمار نەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە دەچێتە ریاڵ

09.10.2019

لڤین: 
ئەستێرە ئەرجەنتینیەكەی یانەی بەرشەلۆنە هۆكاری نەگەڕانەوەی نەیمار بۆ یانەكەیان روندەكاتەوە ئاشكرای دەكات پێیوابووە ئەگەر نەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە دەچێتە ریاڵ مەدرید. 

لیۆنێل میسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنە، رایگەیاند "بە ڕاستگۆیانە دەیڵێم، پێموابوو گەر نیمار نەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە، ئەوا دەچێتە ڕیاڵ مەدرید، چونكە نیمار بەجدی بەدوای گۆڕانكاریدا دەگەڕا".

ناوبراو راشیگەیاند "چەند هاوكارێك هەیە ناهێڵێت نیمار بگەڕێتەوە، بەڵام من دەزانم نیمار بەهۆكاری وەرزش دەگەڕایەوە، گلەیش لە كارگێڕی بەرشەلۆنە ناكەم لەسەر نەگەڕانەوەی نیمار نازانم هەوڵی تەواوی خۆیداوە یان نا، چونكە لە دانوساندنەكاندا نەبووم و وردەكارییەكەی نازانم".

656 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations