هێرشی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد

09.10.2019

لڤین:

رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا دەستپێكردنی هێرشی بۆ رۆژهەڵاتی فورات و باكوری رۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند.

کەمێک پێش ئێستا میدیاكانی توركیا بڵاویانكردوە، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاندوە ئۆپەراسیۆنەكە لەلایەن توركیاوە بەناوی " كانی ئاشتی" دەستیپێكردوە و ئیدارەی رۆژهەڵاتی باكوری سوریا دەكاتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكان لە ئێستادا فڕۆكەكانی توركیا سنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان تۆپباران دەكەن و ناوەندی سەربازیی سەرێكانیێ یان بۆردوومانكردوە.

942 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations