بەهۆی بەربونەوەی لەسەربان منداڵێک بە سەختی بریندار بوو

09.10.2019

لڤین:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگەیاند، لە ناحیەی ژاراوە منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ لە ڕەگەزی مێ لەسەربانی ماڵی خۆیان بەربووەتەوە و بە سەختی بریندار بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگەیاندوە" ئه‌مشه‌و منداڵێك به‌ناوی ( پ . م . ح ) ته‌مه‌ن ( ١٠ ) ساڵان، پیشه‌ی خوێندكار له‌ ڕه‌گه‌زی مێ، دانیشتووی ناحیه‌ی ژاراوه‌ به‌ برینداری له‌ لایه‌ن دایكی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه‌ له‌ سه‌ربانی ماڵی خۆیان به‌ربۆته‌وه‌ و به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌".

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە" منداڵه‌كه‌ ڕان و سه‌ری شكاوه‌ و دوچاری خوێن به‌ربوون بۆته‌وه‌، پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی".

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە" مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌".

164 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations