وەزارەتی ئەوقافی تورکیا لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکانەوە داوایەک ئاڕاستەی مزگەوتەکان دەکات

10.10.2019

لڤین:
وەزارەتی ئەوقافی تورکیا داوا لە مزگەوتەکان دەکات لە وتاری سبەینێی نوێژی هەینیدا پشتگیری ئۆپەراسیۆنی تورکیا بکەن.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردوەتەوە، وەزارەتی ئەوقافی تورکیا داوای لە ھەموو مزگەوتەکان کردووە لە نوێژی ئەم ھەینییەدا، ھەموو مزگەوتەکان سوورەتی (فەتح) بخوێنن بۆ پاڵپشتی ئۆپراسیۆنی تورکیا بۆ سەر کوردەکان.

شەوی رابردوو  سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر رۆژئاوای کوردستان و بەرەبەیانی ئەمڕۆش لەڕێگەی زەمینییەوە هێرشی بۆ سەر بۆسەر گرێ سپی دەستپێکردووە بە پێی ئامارەکانیش تا ئێستا ١١ کەس شەهیدبوون.

5119 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations