رزگار حاجی حەمە: کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بە 220 رۆژ هەیە

10.10.2019

لڤین:
جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناکرێت هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوابخەین و بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، چونکە کاتەکەی دیاریکراوە، دەشڵێت: ناتوانرێت هەڵبژاردنی پیش وەختە ئەنجامبدرێت، جونکە کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بە 220 رۆژ هەیە".

رزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندوە" هەڵبژاردنی پێش وەختە پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەیە، تا ئێستا ئێمە بەفەرمی هیچ شتێکمان بەدەست نەگەیشتووە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".

دەشڵێت" وەک دەزانرێت هەموو توانا و هێزی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە، هەموو هەڵبژاردنێک بەنزیکەیی پێویستی بە (220) ی ڕۆژی تەقویمی هەیە (واتە بەبێ دەرکردنی ڕۆژانی هەینی و پشووەکانیش) کە ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆیه‌ هەر لەتۆمارکردنی ناوی قەوارە و لایەنەکانی بەشدار لەهەڵبژاردنەکان، ناوی کاندیدەکان و بەدواداچونی خۆیان و بڕوانامەکانیان ئامادەکاری وەرەقەی دەنگدان، چونکە لە عیراقدا 24 ملیۆن دەنگدەر هەیە بۆیە کۆمسیۆن دەبێت بەلانی کەم 24 ملیۆن وەرەقەی دەنگدان ئامادە بکات".

جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە" بەهیچ شێوەیەک ئێمە ناتوانین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دوابخەین، چونکە ئەوە لەدەسەڵاتی ئێمەدا نیە، دووەم لەهەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان کە ئەنجامدراوە ڕۆژی 1/4/2020 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، واتە ئێستا لەسەر ئێمە بۆتە یاسا و "مولزەم-ین" بەجێ بەجێ کردنی".

سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عێراق لە یەک کاتدا وتیشی" ناکرێت بە هیچ شێوەیەک، چونکە ئێمە هەنگاوی زۆرمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان بڕیووە، کۆمەڵێک گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیاکان کردووە بۆ پێداویستیەکانی هەڵبژاردن ناتوانرێت بچیت ئەو گرێبەستانە هەڵبوەشێنرێتەوە یا زیاد بکرێت، وەهەمان ئەو ناوەندانەی کە هەیە ئەوانە کاری هەڵبژاردن دەکەن، دووەم کۆمسیۆنی باڵا بەرنامە و ئامادەکاری تەواوی داڕشتووە کەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکرێت، ناکرێت بێیت پلانی دووەم دابنرێت، چونکە یەک مەکتەبمان هەیە کە ئەرکی جێبەجێکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانت پێ سپاردووە ناکرێت لەم قۆناغەدا بوترێت وەرە ئەرکی دووەمیش جێ بەجێ بکە".

156 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations