بەهۆی هێرشی رۆژئاوای كوردستان توركیا دۆسیەی یاسایی بۆ هاوسەرۆكانی هەدەپە دەكاتەوە

10.10.2019

لڤین: 
داواكاری گشتی ئەنقەرە بڕاریدا دۆسیەی یاسایی بۆ هەریەكە لە هاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان بكاتەوە بەهۆی هێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان. 

داواكاری گشتی لە توركیا دژی هەریەكە لە سەزای تەمەللی و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) دۆسیەی یاسایی كردەوە. 

داواكاری گشتی ئەنقەرە دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە بەهۆی ئەوەی ئیدانەی ئۆپەراسیۆنی توركیایان كردووە لە دژی رۆژئاوای كوردستان بۆیە دۆسیەی یاساییان بۆ دەكاتەوە. 

ئەوە لە كاتێكدایە كە فراكسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا دژ بە هێرشەكانی وڵاتەكەی دژی رەخنەی لە حكومەت گرت و بە داگیر كاری وەسفی كرد. 

487 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations