ئیلهام ئەحمەد: تورکیا مافی نییە هێرش بکاتە سەر ناوچەیەک کە لە ئاشتیدا بژی

10.10.2019

لڤین:
سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند، تورکیا و هێزە بەکرێگیراوەکانی نەیانتوانی بێنە ناو دەروازەی گرێ سپییەوە و داواشی لە وڵاتانکرد نوێنەرایەتیان لە تورکیا بکشێننەوە.

ئیلهام ئەحمەد،  سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا کارێکی دوژمنکارانەیە و تورکیا مافی نییە هێرش بکاتە سەر ناوچەیەک کە لە ئاشتیدا بژی و داوشی لە وڵاتان کرد کە نوێنەرایەتیان لە تورکیا بکشێننەوە، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی رۆژئاوا.

365 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations